سەرۆك لە دەرەوەی دەستپاكی!

عەتا کەریم
07.07.2019

هێشتا كابینەی نوێی حكومەت پێك نەهاتووە، نزیكەی 9 مانگە لەژێر باری بێنەوبەردە و پێشمەرجی حزبەكاندایە، تەنیا سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردراوە، بە سوێندخواردنێك پێگەكەی سەیڤ كرا، سەرۆكی كابینەش ڕاسپێردراوە و ماوەی یاساییه‌ 30 ڕۆژییەكەی لە 12ی 7 تەواو دەبێت، بۆیە پەرلەمانی كوردستان لە پێناویدا وەزری یاسادانانی درێژ كردەوە بۆ 15 ڕۆژ و پشووەكەی خۆی دوا خست كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێ دەكرد.


ئەم داواكارییەی دەستپاكیی هەرێم لە جێی خۆیدایە، بگرە دەبێت لە هەرەمی یەكەمی دەسەڵاتەوە نەك پشتیوانی، بەڵكوو كاریان لەگەڵ بكرێت بە جۆرێك كە هیچ بەرپرس و وەزیرێك لە هەر پێگەیەك بێت، بێبەش نەبێت لە وردبینی و پڕۆسەی فلتەرینی دەستپاكی، كە موڵكوماڵ و سەروەت و سامانیان ئاشكراو زانراو بێت، بەڵام ڕوون نییە، كە ئایا سەرۆكی دووەمی هەرێم كە نێچیرڤان بارزانی-یە، سیڤیی خۆی ناردە دەستەی دەستپاكی بۆ پڕۆسەی فلتەركردن و خستنەڕووی سەروەت و سامانەكەی؟ ئەگەر خۆی نەی كرد، ئایا دەستەی دەستپاكی ئەو هێز و دەسەڵاتەی هەیە، بە دەنگی بەرز داوا لە سەرۆكی هەرێم بكات كە سیڤیی خۆی بنێرێت؟ تاوەكو هەموان لە بەردەم دەستپاكی-دا، دەستی ماڵوموڵكیان بكەنەوە!

 
كات بۆ مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ كابینەی نوێ بەنرخە، تا 12ی تەمموزی لە بەردەستدایە بۆ تەواوكردنی كابینە و وەرگرتنی سیڤیی وەزیرەكان كە لە سەردانی یەكەمیدا تەنیا ئەو داوایەی لە حزبە بەشداربووەكانی حكومەت كرد، كە بۆ ئەو داوایەكی ئاسان و بۆ لایەنەكانیش ئاڵۆز و دژوار! ئەم دژوارییە لە بەربژێری حزبەكەی ڕاسپێردراویشدا هەیە و كێشە لەسەر دانان و یەكلاكردنەوەی هەندێك كاراكتەر هەن! لەم نێوانەشدا دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان، بە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژی 27ی حوزەیران هاتە ناو بابەتی پێكهێنانی كابینە و كاندیدی وەزیرەكان، كە داوا دەكات كە (سیڤی)ی بەربژێری وەزارەت و پلە باڵاكانی كابینەی بۆ بنێرن تا وردبینیی تیا بكەن! بە هاوشێوەی بەغدا كە هیچ دامەزراندنێك ناكرێت بەبێ ڕای دەستەی دەستپاكیی عیراق!

ئەم داواكارییەی دەستپاكیی هەرێم لە جێی خۆیدایە، بگرە دەبێت لە هەرەمی یەكەمی دەسەڵاتەوە نەك پشتیوانی، بەڵكوو كاریان لەگەڵ بكرێت بە جۆرێك كە هیچ بەرپرس و وەزیرێك لە هەر پێگەیەك بێت، بێبەش نەبێت لە وردبینی و پڕۆسەی فلتەرینی دەستپاكی، كە موڵكوماڵ و سەروەت و سامانیان ئاشكراو زانراو بێت، بەڵام ڕوون نییە، كە ئایا سەرۆكی دووەمی هەرێم كە نێچیرڤان بارزانی-یە، سیڤیی خۆی ناردە دەستەی دەستپاكی بۆ پڕۆسەی فلتەركردن و خستنەڕووی سەروەت و سامانەكەی؟ ئەگەر خۆی نەی كرد، ئایا دەستەی دەستپاكی ئەو هێز و دەسەڵاتەی هەیە، بە دەنگی بەرز داوا لە سەرۆكی هەرێم بكات كە سیڤیی خۆی بنێرێت؟ تاوەكو هەموان لە بەردەم دەستپاكی-دا، دەستی ماڵوموڵكیان بكەنەوە!، بەڵام لە میدیاوە وەڵامی ئەم پرسیارانەمان نەبیست، ئەگەر سەرۆكی هەرێم ئەو كارەی بكردایە، ئەوا میدیای حزبی و سێبەرەكانی خۆی دەیان كردەوە دەستكەوت و سەبقی میدیایی، هەروەها دەستپاكییش لە ڕاگەیاندنی خۆیەوە ئەم هەواڵەی نەبوو، تا بیكاتە هەواڵی هێز و پشتیوانی! بۆیە سەرۆك لە دەرەوەی دەستپاكی دەبێت و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانیش هەر وا دەكات، ئەوانەی خۆیان لە دەرەوەی دەستپاكی دادەنێن، مانایەكی پێچەوانە بە خۆیان دەبەخشن!

لە ماوەی 28 ساڵی ڕابردوودا، و لە تەمەنی دامەزراندنی دەستەی دەستپاكی و دامەزراوەی چاودێریی دارایی و بگرە پەرلەمانی كوردستانیش، دۆسیەی دارایی و سەروەت و سامانی سەرۆكی یەكەمی هەرێم، وەك پلە باڵا، غائیب-و پەنهانە، لە كاتێكدا هەموو ئەو كاراكتەرانەی لە پۆستەكاندان، كاتییە و مەئمورن و دەبێت وەك هەر مەئمورێكی دیكە لە بەردەم دەستە و دامەزراوەكاندا بن بەبێ جیاوازی، تاوەكو هێز و شكۆ بە دامەزراوە و خۆشیان بدەن.

قۆناغی دوای هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، كە جووڵەی ئاڵوگۆڕی سەرۆكی هەرێمی تێ كەوت، دەكرێت هەنگاوی شەفافیەت و بەرەنگاریی گەندەڵی بە پراكتیك هەڵبنێت، دەرفەتەكەش ڕێگە دەدات تاوەكو لە (پێشخۆی نەچێت)، بەڵام لە یەكەم دەرفەتی تاقیكردنەوەی دەستپاكی –دا، سەرۆكی دووەمی هەرێم جێپێی دیار نییە، كە دەكاتە پشتیوانینەكردن، بۆیە كاری دەستپاكی قورس دەبێت كە سەرۆك و وەزیر و بەرپرسان بۆ ڕێگەی دەستپاكی بە گیروگاز بهێنێت بە تایبەت لە قۆناغی پەرلەمانێكی وەك ئەوەی ئێستای حزباوی، دادگەرییەكی كۆنتڕۆڵكراو، لە بەرامبەریشدا لەشكری گەورەی گەندەڵكاری لە هەرێم بوونی هەیە و سەدان دۆسیه‌ گەندەڵی و بەهەدەردانی ئاشكرا و نهێنیی سەروەت و سامان و دارایی هەرێم هەیە.

دەستپاكیی هەرێم داوا لە سەرۆكی ڕاسپێردراو دەكات سیڤی-ی بەرپرسانی كابینەكەی بداتێ، ڕاسپێردراویش داوای لە حزبەكان كردووە، سیڤیی كاندیدەكانی بده‌نێ! بۆیە تا ئێستا ڕاسپێردراو دەستی بەتاڵە، دەستپاكییش دەستبەتاڵی سیڤی دەكات، كە لە نێوان كات و دەستپاكی-دا، دەشێت پرسی (وردبینی و بەدواداچوونی سەروەت و سامانی كاندیدی پۆست و وەزارەتەكان) ببێتە قوربانیی و دەرفەتدان بە گەندەڵی و پێچەوانەی ئەو خواستەش كە دەستپاكیی هەرێم هەیەتی بۆ ״باشتربوونی ڕەوشی ئیداری و حكومڕانی لە كوردستان״.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations