هۆكار جەنگەكان هەمیشە هەڵەیەكی بچوكە.....

سەنگەر سەیدقادر
21.07.2019

ئەمەریكا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی  لە ژێر ناوی ( پاسەواندا) ڕاگەیاند لە ئاوەكانی كەنداوی عەرەب و گەروی هورمز و گەروی بابالمەندەب و دەریای سور و ئامانجی هەڵمەتە سەربازیەكە پاراستنی ڕێڕەوە ئاویەكان و بازرگانی جیهانیە لە ناوچەكەدا لە مەترسیەكانی ئێران

ئەگەر چی ئەمەریكا ئاماژەی بەوە نەكردوە كە ڕووبەڕووی ئێران. دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارەگەورەكەیە ئەگەر ڕووبەڕووی ئێران بەبێتەوە چۆن دەتوانێت ڕێگری بكات لەوەی ئێران كێشە بۆ بازڕگانی دەریای دروست نەكات و كەشتیە نەوتیەكان دەست بەسەر نەكات.

ئەم هەڵمەتە سەربازیە و كۆكردنەوەی هیزەی ئەمەریكا لە كاتێكدایە ئەوەی ڕوون و ئاشكرایە كە هیچ لایەنێكیان( ئێران - ئەمەریكا) شەڕی ناوێت بەڵام مەترسیە گەورەكە ئەوەیە بە هۆی هەڵەیەكەوە جەنیگێكی نەویسترا و نە خوازراو ڕوو بدات 

لە ئێستاشدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی كێشە سیاسی و ئاینی و مەزهەبی و نیودەوڵەتیەكان و بەریەكەوتنی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزەوە كە بەرمیلێك باروت دەچێت تەنها بریشێك بەسە بۆ گرگرتن و تەقینەوەی.


چونكە بەدرێژای مێژوو هەمیشە جەنگە گەورەكان بەهۆی هەڵەیەكی بچوكەوە ڕویداوە و دواتر بوە بەجەنگ بۆ نمونە جەنگی جیهانی یەكەم بەهۆی تیرۆر شازادە ( ئەرشیدوك فرانز فردیناند)ی شازادەی نەمساوە بوو  لە ساڵی ١٩١٤ لە سریبا، جەنگی جیهانی دووەمیش بە هۆی لەشكركێشی هیتلەرەوە بوو بۆسەر پۆڵەندا لە ساڵی ١٩٣٩.

بۆ شەڕیش هەمان بیردۆز ڕاستە، چونكە شەڕی ناوخۆی هەرێم سەرەتا لەسەر چەند قازێك و دواتر ڕیزە دوكانێكی ڕانیە دەستیپێكرد.

لە ئێستاشدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی كێشە سیاسی و ئاینی و مەزهەبی و نیودەوڵەتیەكان و بەریەكەوتنی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزەوە كە بەرمیلێك باروت دەچێت تەنها بریشێك بەسە بۆ گرگرتن و تەقینەوەی.

بۆ شەڕیش هەمان بیردۆز ڕاستە، چونكە شەڕی ناوخۆی هەرێم سەرەتا لەسەر چەند قازێك و دواتر ڕیزە دوكانێكی ڕانیە دەستیپێكرد.

زیاتری نوسەر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations