سەرنجێك لە سەر دیمەنەكان

نەبەز گۆران
07.10.2019


خۆپیشاندانەكانی ئەمجارەی ناو عێراق دژی دەسەڵاتە پیسخۆرەكە جیاواز لە جاران، چینی هەژار و بێكار و نارازی لە ژیانی سەخت رووبەرووی كۆی دەسەڵاتەكە بوونەتەوە. هیچ روون نییە ئەنجامەكەی چیدەبێت، بەڵام بێگومان توندوتیژییەكان دژ بە خۆپیشاندان بەشێكی ئاكاری ئەو دەسەڵاتانەیە لە رۆژهەڵاتدا بوونیان هەیە. هەركاتێك لەم ناوچەیە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران كرا، توشی سەرسوڕمانمان ناكات، چونكە جەوهەری ئەم مۆدێلە لە دەسەڵات توندوتیژییە.
شتێك نەماوە ناوی دەوڵەتی عێراق بێت، كۆمەڵێك هێزی پارچە پارچە هەن، هەر هێزە و میلیشیای خۆی هەیە، دەسەڵاتی خۆی هەیە، هەمان مۆدێلەكەی هەرێم لەوێش دەبینرێت، چۆن لە هەرێم شتێك نەماوە ناوی هەرێم بێت و كۆمەڵێك حیزب و خێڵ، بەخۆیان و قۆرغكردنی بازار و داهاتەوە، هێزی چەكداری میلیشیاییان هەیە و، ئەم هێزانە لە دواساتەكاندا ئەركیان پاراستنی حیزب و بارەگای حیزبی و دەسەڵاتی خێڵەكانە و هەركاتێك بیانەوێت مەترسی شەڕ دروستدەكەن و، هەركاتێكیش بیانەوێت رێكدەكەون بۆ دابەشكردنی سامانی گشتی، لە عێراقیش پارچە مەزهەبییەكان و دەسەڵاتە حیزبییەكان و هێزە ملیشیاكانیان، داهاتی وڵاتەكە دەخۆن و لەناو پایتەخدا زۆنێكی پیسخۆریان جیاكردوەتەوە، وەك هێلانەی پیسخۆرەكان هەمووان تێیدا كۆبوونەتەوە و ئەوەی لە دەرەوەی ئەو هێلانە سەوزەی پیسخۆرییە، ژیانێكی سەخت بەرێدەكات.
ئێرانییەكان نیگەرانن لەم خۆپیشاندانە، چونكە رۆحی خۆپیشاندانەكە دژی ئەو دەستێوەردانەیە ئێران عێراقی كردوەتە كۆپی خۆی. ئەمەش جێگای دڵخۆشییە لە شەقامی عێراقیدا دەنگێك هەیە بۆ دەركردنی دەسەڵاتی ئێران بەسەر عێراقدا، گەرچی خودی دەسەڵاتەكە هیچ نییە جگە لە كۆپییەكی خراپی ئێرانی. مادام ئەو دەنگە هەیە بۆ دەركردنی ئەو دەسەڵاتە بیمارەی ئێران، كەواتە هێشتا لە شەقامی عێراقدا، وزەیەك هەیە بۆ فشارخستنە سەر زۆنی پیسخۆرەكان تا ببنەوە بە خۆیان. لە هەرێمیش ئەو وزەیە پێویستە، تا ئەو رانتە پیسخۆرانەی دەسەڵات، كەمێك ببنەوە بەخۆیان و چیتر كۆپی ئێرانی و توركی نەبن.
لە لایەكی دیكەوە لە رۆژئاوای كوردستان، ئەوەی چاوەڕواندەكرا روودەدات. ئەمریكا وەك هێزێكی زەبەلاحی مشەخۆری رۆژهەڵات دەست دەكات بە پاشە كشێ‌، پێدەچێت كوردەكان رووبەرووی نەهامەتییەكی دیكە ببنەوە، بێگومان ئەگەر توركیا وەك داگیركەرێك بكەوێتە جوڵە، هەرشوێنێكی مەبەست بێت لە رۆژئاوا دەتوانێت بیگرێت، چونكە توانا سەربازییەكانی لەوە گەورەترن بە هێزە كوردییەكانی رۆژئاوا بەری پێبگیرێت.

نەتەوە یەكگرتووەكان، لەم نێوانەدا وەك پیرەژنێكی نارازی، ئیشی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیە، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر رووداوەكان نییە، لەو تیمە پۆلیسە دەچێت دوای رووداوەكان سەردانی شوێنەكە دەكات تا بزانن چی روویداوە.

ئەو كۆمەڵە پەرلەمانتار و بەرپرسە هەڵهاتووەی كورد، كە لە بەغداد موچەی گەورە وەردەگرن و لەم كاتەدا لە ترسی خۆپیشاندان هاتوونەتەوە بۆ هەرێم و لەناو شوقە و ڤێلاكانیان لێدوان دەدەن، لێدوانەكانیان بەو ئاراستەیەدا دەروات، دەترسن لە هەرێمیش خۆپیشاندان ببێت، چونكە هەر خۆپیشاندانێك رووبدات بۆ خۆراكەكەی ئەوان باش نییە. بەڵام پێناچێت پێشبینیەكەیان راست بێت، كۆمەڵگەی باشوور جارێ‌ لە خولی مت بووندایە، بەتایبەت كە رۆژئاوا ببینێت لەبەردەم مەترسیدایە، هیچ جوڵەیەكی پێناكرێت، بۆیە جارێ‌ ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسە هەڵهاتووانەی عێراق، با لە هەرێم لە شوقە و ڤێلاكانی خۆیان بە بێ‌ ترس دابنیشن و لێدوان نەدەن بۆ ئەوەی حیزبە دەسەڵاتدارەكانی ئێرە خۆیان كۆبكەنەوە و میلیشیاكانیان دابەشكەن بەسەر شوێنەكاندا.

هەرچۆنێك بێت خۆپیشاندانەكانی ئێستای عێراق گەر ئەم سیستەمەی دەسەڵات نەروخێنن، كاریگەری باشی لەسەر دادەنێن و ناچاریدەكەن كۆمەڵێك گۆڕانكاری بكات. ئەگەر كۆتایی بەم دەسەڵاتەش بهێنن، ئەوەی دێتە شوێنی لەمە باشترنابێت، چونكە كێشەكان لەوە بونیادی ترن بە گۆڕینی سیمایەك بۆ سیمایەكی دیكە چارەسەر ببن. هەرچۆن لەهەرێم كاتێك سیماكان دەگۆڕێن كۆمەڵێك خۆشباوەر دەستدەكەن بە شایگێڕان و باسی چاكسازی دەكەن، لە ناوەندیش هەمان شتە. هەردوو دەسەڵاتەكەی هەرێم و ناوەند، كە دواجار یەك پاكێجن، دەسەڵاتی نەخۆشن و جومگەیەكی ساغیان تێدا نەماوە و پێویستە رادیكاڵانە دەست بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانیان ببرێت، نەك بە پرۆژەی كۆمیدی و گۆڕینی سیما وەهمی چارەسەر باسبكرێت.

لەهەرێم لەم ماوەیەدا كەرنەڤاڵی چاكسازی كۆمیدی لەناو شاشەی میدییاكان و هۆڵی رازی بوون دەست پێدەكات. كەرنەڤاڵەكە خۆی لە موچەی خانەنشینی تاقمێك دەبینێتەوە، ئیدی پاش ئەم كەرنەڤاڵە چیرۆكەكە دەوەستێت و كۆمەڵێك روكەشگەرای ناو شاشەكانیش دیسانەوە دەمدەكەنەوە و سەری خەڵكی بەم كۆمیدیایە دەیەشێنن. ئیدی ئەو هەموو داهاتەی ناوخۆ، ئەو هەموو بەهەدەردانەی ساڵانی رابردوو، ئەو هەموو فرۆشتنەی نەوت لە لایەن رانتە حیزبییەكانەوە، ئەو هەموو داگیركاریەی موڵك لە شار و گوندەكان، ئەو هەموو كۆنترۆڵكردنی بازارە لەلایەن رانتەكانی حیزب و خێڵەوە، ئەو هەموو دابەشكاری و بخۆرییە كە بناغەكەی لە لوتكەی دەسەڵاتەكەوە دەست پێدەكات، فەرامۆشدەكرێن و تێدەپەڕن و هێلكەكە بەسەری تاقمێك خانەنشیندا دەشكێنن.

هەرچۆنێك بێت كەوتوینەتە نێوان رووداوی تازەوە. رووداوەكانی ناو عێراق و ناو رۆژئاوای كوردستان، كاریگەرییان بۆسەر ئێمەش دەبێت. بێگومان ئەو چیرۆكەی _ئۆردوگان_ وەك فاشییەك بە لەچكەوە، لە رۆژئاوا كۆتایی نایەت، ئەو فاشییە بە لەچكەكەیەوە خەونی زیاتری هەیە، كە كۆتایی هێنانە بەجوڵانەوەی كورد لە تەواوی ناوچەكە، ئەگەر بۆی بلوێت بەردەوامی پێدەدات تا بگاتە ئەمانجەكەی. لەم نێوانەدا هیچ رستەیەكمان نییە بۆ ئەم رانتە پیسخۆرانی ئێرە، تا پێیانبوترێت چی باشە بكرێت، چونكە جارێ‌ لە هەوای خۆیاندان و، باڵۆن ئاسا بەس قەبارەی خۆیان دەبینن. لە سەر دیمەنەكان


خۆپیشاندانەكانی ئەمجارەی ناو عێراق دژی دەسەڵاتە پیسخۆرەكە جیاواز لە جاران، چینی هەژار و بێكار و نارازی لە ژیانی سەخت رووبەرووی كۆی دەسەڵاتەكە بوونەتەوە. هیچ روون نییە ئەنجامەكەی چیدەبێت، بەڵام بێگومان توندوتیژییەكان دژ بە خۆپیشاندان بەشێكی ئاكاری ئەو دەسەڵاتانەیە لە رۆژهەڵاتدا بوونیان هەیە. هەركاتێك لەم ناوچەیە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران كرا، توشی سەرسوڕمانمان ناكات، چونكە جەوهەری ئەم مۆدێلە لە دەسەڵات توندوتیژییە.
شتێك نەماوە ناوی دەوڵەتی عێراق بێت، كۆمەڵێك هێزی پارچە پارچە هەن، هەر هێزە و میلیشیای خۆی هەیە، دەسەڵاتی خۆی هەیە، هەمان مۆدێلەكەی هەرێم لەوێش دەبینرێت، چۆن لە هەرێم شتێك نەماوە ناوی هەرێم بێت و كۆمەڵێك حیزب و خێڵ، بەخۆیان و قۆرغكردنی بازار و داهاتەوە، هێزی چەكداری میلیشیاییان هەیە و، ئەم هێزانە لە دواساتەكاندا ئەركیان پاراستنی حیزب و بارەگای حیزبی و دەسەڵاتی خێڵەكانە و هەركاتێك بیانەوێت مەترسی شەڕ دروستدەكەن و، هەركاتێكیش بیانەوێت رێكدەكەون بۆ دابەشكردنی سامانی گشتی، لە عێراقیش پارچە مەزهەبییەكان و دەسەڵاتە حیزبییەكان و هێزە ملیشیاكانیان، داهاتی وڵاتەكە دەخۆن و لەناو پایتەخدا زۆنێكی پیسخۆریان جیاكردوەتەوە، وەك هێلانەی پیسخۆرەكان هەمووان تێیدا كۆبوونەتەوە و ئەوەی لە دەرەوەی ئەو هێلانە سەوزەی پیسخۆرییە، ژیانێكی سەخت بەرێدەكات.

ئێرانییەكان نیگەرانن لەم خۆپیشاندانە، چونكە رۆحی خۆپیشاندانەكە دژی ئەو دەستێوەردانەیە ئێران عێراقی كردوەتە كۆپی خۆی. ئەمەش جێگای دڵخۆشییە لە شەقامی عێراقیدا دەنگێك هەیە بۆ دەركردنی دەسەڵاتی ئێران بەسەر عێراقدا، گەرچی خودی دەسەڵاتەكە هیچ نییە جگە لە كۆپییەكی خراپی ئێرانی. مادام ئەو دەنگە هەیە بۆ دەركردنی ئەو دەسەڵاتە بیمارەی ئێران، كەواتە هێشتا لە شەقامی عێراقدا، وزەیەك هەیە بۆ فشارخستنە سەر زۆنی پیسخۆرەكان تا ببنەوە بە خۆیان. لە هەرێمیش ئەو وزەیە پێویستە، تا ئەو رانتە پیسخۆرانەی دەسەڵات، كەمێك ببنەوە بەخۆیان و چیتر كۆپی ئێرانی و توركی نەبن.

لە لایەكی دیكەوە لە رۆژئاوای كوردستان، ئەوەی چاوەڕواندەكرا روودەدات. ئەمریكا وەك هێزێكی زەبەلاحی مشەخۆری رۆژهەڵات دەست دەكات بە پاشە كشێ‌، پێدەچێت كوردەكان رووبەرووی نەهامەتییەكی دیكە ببنەوە، بێگومان ئەگەر توركیا وەك داگیركەرێك بكەوێتە جوڵە، هەرشوێنێكی مەبەست بێت لە رۆژئاوا دەتوانێت بیگرێت، چونكە توانا سەربازییەكانی لەوە گەورەترن بە هێزە كوردییەكانی رۆژئاوا بەری پێبگیرێت.

نەتەوە یەكگرتووەكان، لەم نێوانەدا وەك پیرەژنێكی نارازی، ئیشی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیە، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر رووداوەكان نییە، لەو تیمە پۆلیسە دەچێت دوای رووداوەكان سەردانی شوێنەكە دەكات تا بزانن چی روویداوە.

ئەو كۆمەڵە پەرلەمانتار و بەرپرسە هەڵهاتووەی كورد، كە لە بەغداد موچەی گەورە وەردەگرن و لەم كاتەدا لە ترسی خۆپیشاندان هاتوونەتەوە بۆ هەرێم و لەناو شوقە و ڤێلاكانیان لێدوان دەدەن، لێدوانەكانیان بەو ئاراستەیەدا دەروات، دەترسن لە هەرێمیش خۆپیشاندان ببێت، چونكە هەر خۆپیشاندانێك رووبدات بۆ خۆراكەكەی ئەوان باش نییە. بەڵام پێناچێت پێشبینیەكەیان راست بێت، كۆمەڵگەی باشوور جارێ‌ لە خولی مت بووندایە، بەتایبەت كە رۆژئاوا ببینێت لەبەردەم مەترسیدایە، هیچ جوڵەیەكی پێناكرێت، بۆیە جارێ‌ ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسە هەڵهاتووانەی عێراق، با لە هەرێم لە شوقە و ڤێلاكانی خۆیان بە بێ‌ ترس دابنیشن و لێدوان نەدەن بۆ ئەوەی حیزبە دەسەڵاتدارەكانی ئێرە خۆیان كۆبكەنەوە و میلیشیاكانیان دابەشكەن بەسەر شوێنەكاندا.
هەرچۆنێك بێت خۆپیشاندانەكانی ئێستای عێراق گەر ئەم سیستەمەی دەسەڵات نەروخێنن، كاریگەری باشی لەسەر دادەنێن و ناچاریدەكەن كۆمەڵێك گۆڕانكاری بكات. ئەگەر كۆتایی بەم دەسەڵاتەش بهێنن، ئەوەی دێتە شوێنی لەمە باشترنابێت، چونكە كێشەكان لەوە بونیادی ترن بە گۆڕینی سیمایەك بۆ سیمایەكی دیكە چارەسەر ببن. هەرچۆن لەهەرێم كاتێك سیماكان دەگۆڕێن كۆمەڵێك خۆشباوەر دەستدەكەن بە شایگێڕان و باسی چاكسازی دەكەن، لە ناوەندیش هەمان شتە. هەردوو دەسەڵاتەكەی هەرێم و ناوەند، كە دواجار یەك پاكێجن، دەسەڵاتی نەخۆشن و جومگەیەكی ساغیان تێدا نەماوە و پێویستە رادیكاڵانە دەست بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانیان ببرێت، نەك بە پرۆژەی كۆمیدی و گۆڕینی سیما وەهمی چارەسەر باسبكرێت.

لەهەرێم لەم ماوەیەدا كەرنەڤاڵی چاكسازی كۆمیدی لەناو شاشەی میدییاكان و هۆڵی رازی بوون دەست پێدەكات. كەرنەڤاڵەكە خۆی لە موچەی خانەنشینی تاقمێك دەبینێتەوە، ئیدی پاش ئەم كەرنەڤاڵە چیرۆكەكە دەوەستێت و كۆمەڵێك روكەشگەرای ناو شاشەكانیش دیسانەوە دەمدەكەنەوە و سەری خەڵكی بەم كۆمیدیایە دەیەشێنن. ئیدی ئەو هەموو داهاتەی ناوخۆ، ئەو هەموو بەهەدەردانەی ساڵانی رابردوو، ئەو هەموو فرۆشتنەی نەوت لە لایەن رانتە حیزبییەكانەوە، ئەو هەموو داگیركاریەی موڵك لە شار و گوندەكان، ئەو هەموو كۆنترۆڵكردنی بازارە لەلایەن رانتەكانی حیزب و خێڵەوە، ئەو هەموو دابەشكاری و بخۆرییە كە بناغەكەی لە لوتكەی دەسەڵاتەكەوە دەست پێدەكات، فەرامۆشدەكرێن و تێدەپەڕن و هێلكەكە بەسەری تاقمێك خانەنشیندا دەشكێنن.

هەرچۆنێك بێت كەوتوینەتە نێوان رووداوی تازەوە. رووداوەكانی ناو عێراق و ناو رۆژئاوای كوردستان، كاریگەرییان بۆسەر ئێمەش دەبێت. بێگومان ئەو چیرۆكەی _ئۆردوگان_ وەك فاشییەك بە لەچكەوە، لە رۆژئاوا كۆتایی نایەت، ئەو فاشییە بە لەچكەكەیەوە خەونی زیاتری هەیە، كە كۆتایی هێنانە بەجوڵانەوەی كورد لە تەواوی ناوچەكە، ئەگەر بۆی بلوێت بەردەوامی پێدەدات تا بگاتە ئەمانجەكەی. لەم نێوانەدا هیچ رستەیەكمان نییە بۆ ئەم رانتە پیسخۆرانی ئێرە، تا پێیانبوترێت چی باشە بكرێت، چونكە جارێ‌ لە هەوای خۆیاندان و، باڵۆن ئاسا بەس قەبارەی خۆیان دەبینن.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations