به‌رپرسه‌كان و ساڵیادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌

ئەحمەد میرە
22.04.2020

له‌ وڵاتێكدا ده‌ژینـ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ دژی‌ كاری‌ رۆژنامه‌گه‌رین و هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ پاشه‌كشه‌ پێكردنی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ و ئازادی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ بوون په‌یامی‌ پیرۆزبایی‌ بۆ رۆژی‌ (22)ی‌ نیسان ده‌نێرن، باس له‌ گرنگی‌ و پێوویستی‌ ئازادیی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ ده‌كه‌ن!


ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته‌دا ئازادیی‌ له‌ مه‌ترسیدا بێت، هۆكاره‌كه‌ی‌ ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن، خۆ رۆژنامه‌نووسان یاخود خه‌ڵكی‌ ئاسایی‌ به‌ ده‌ستی‌ خۆیان، خۆیان و كاره‌كانیان تیرۆر ناكه‌ن.


مێژووی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردیی‌ جیاواز له‌ مێژووی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ جیهانی‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌یه‌وه‌ راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ نه‌بوونی‌ ئازادییه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی‌ كوردیی‌ له‌ ژێر فشاری‌ سیاسیدا له‌ قاهیره‌ ده‌رچوو نه‌ك له‌ شاره‌كانی‌ كوردستان، ئێمه‌ وه‌ك مێژوو، له‌ پاڵ‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راستدا، مێژوویه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندمان له‌ بواری‌ رۆژنامه‌گه‌رییدا هه‌یه‌، به‌ڵام كێشه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ئێمه‌، كێشه‌ی‌ ئازادی‌ و پاراستنی‌ گیانی‌ رۆژنامه‌نووسانه‌.


درود بۆ گیانی‌ پاكی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ شه‌هید...


درود بۆ گیانی‌ سۆران و سه‌رده‌شت و كاوه‌ و ویداد و ..... هتد

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations