په‌رله‌مانی‌ مه‌سرور

ئەحمەد میرە
07.05.2020

ئه‌و ده‌مه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ پڕ گزیكاری‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مان ئاشكرا كرا، وتمان: ئه‌گه‌ر فراكسۆنی‌ پارتی‌ بیه‌وێت، بڵێت (ماست ڕه‌شه‌) به‌ ئاسانی‌ ده‌توانێت ئه‌وه‌ بچه‌سپێنێت.

ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مان پڕێتی‌ له‌ خه‌ڵكی‌ نه‌شیاو و بێ‌ ئاگا و بێ‌ سه‌واد، بڕوا ناكه‌م له‌ مێژوویی‌ په‌رله‌مان له‌ جیهاندا ، په‌رله‌مانێك بدۆزیته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌خوێنده‌واری‌ تێدا بێت، به‌شی‌ زۆریان حه‌رفی‌ مه‌كته‌بێكیان نه‌خوێندووه‌، بۆیه‌ هه‌ر نازانن له‌ په‌رله‌مان چی‌ ده‌گوزه‌رێ‌.

نه‌گبه‌تی‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌، ئه‌و كورسیه‌ داماوانه‌ی‌ ناكۆتاكانن، زۆر به‌ ڕوونی‌ ده‌ڵێم به‌شی‌ زۆری‌ ئه‌م كورسی‌ كۆتایانه‌ مرۆڤی‌ دیلكراو و به‌دحاڵین به‌ سكرتێری‌ په‌رله‌مانیشه‌وه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ كێشه‌ی‌ كورسی‌ كۆتا چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌موویان بنێرنه‌وه‌.

ئاخر چۆن ده‌كرێت كه‌سێك به‌ كه‌متر له‌ (200) ده‌نگه‌وه‌ ببێته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان، له‌وه‌ش خراپتر بكرێته‌ سكرتێری‌ په‌رله‌مان؟؟؟

كاره‌سات ئه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان زۆرینه‌ی‌ به‌ ده‌ست جه‌ماعه‌تی‌ پارتییه‌وه‌ بێت و به‌ ویستی‌ خۆیان دژی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ دیموكراسی‌ به‌كاریبهێنێت.

له‌ راستیدا دوای‌ روداوه‌كه‌ی‌ (7)ی‌ ئایار، پێویست ناكات فراكسۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مان بچنه‌وه‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان، چونكه‌ ده‌ركه‌وت په‌رله‌مان ته‌نها دیوه‌خانی‌ پارتییه‌. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی‌ پاڵپشتی‌ پۆخڵه‌واتی‌ پارتی‌ ده‌كه‌ن له‌ په‌رله‌مان بكرێنه‌ عیبره‌ت.

له‌ پاڵ‌ داماویی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا ده‌كرێت بڵێین مه‌سرور بارزانی‌ سه‌لماندی‌ ئه‌و وه‌ك رابوردوو پیاوی‌ یه‌كه‌می‌ نه‌هامه‌تی‌ و شڵه‌ژانی‌ سیاسیی‌ و ئه‌منی‌ هه‌رێمه‌، له‌ ڕاستیدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان یه‌ك تۆز شكۆی‌ مابێت، پێوویسته‌ متمانه‌ له‌م پیاوه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌.....

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations