فشارە دەرونییەكانی دایكانی دوو گیان

هاوژين زيبا
03.06.2020

دووگیانی وەك هەریەك لە گۆڕانكاریە 


فیسۆلۆژیەكانی تری كە بەسەر میینەدادێ كاریگەری دەرونی و كۆمەڵایەتی لەسەر ژیانی هاوسەری بەگشتی و دایكان بەتایبەتی دەبێت، هەروەها قۆناغی دووگیان بون مهرەبانترین قۆناغی ژیانی  ژنانە.


دایكایەتی یاخود دووگیان بوون بێگومان بەرپرسیاریاەتێكی گەورەی دایكانە چ لەروی رێكخستنی سستمی خۆراكیانەوە بێت یان لەروی تەندروستی و سەردانی كردنی پزیشكی ژنان و منداڵبونەوە و چاودێری و بەجێ هێنانی رێنماییەكانی پزیشكەوە، هەروەها لەهەمان كاتدا باری دەرونی دایكانی دووگیان بەرپرسیاریەكی دیكەی گرنگە كە پێویستە دایكان فەرامۆشی نەكەن و گرنگی پێبدەن، بەهۆی ئەوەی باری دەرونی دایكانی دوگیان و هەر فشارێكی دەرونی كە روبەروی دەبێتەوە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژینگەی منداڵ لەناو منداڵداانی دایكیدا.


بەداخەوە كە دایكان لەكاتی دوگیان بونیاندا زۆر گرنگی و بایەخ نادەن بە ئارامی دەرونییان و دڵخۆشبونیان وە كەمتر هۆشیاریان هەیە لەسەر كاریگەریەكانییان، زۆر جار دەبینین دایكان هێندەی گرنگی دەدەن بە كڕینی پێداویستی سەرەتای لە دایكبونی مندالەكانیان و رۆژی لە دایكبون و ناونانی كۆرپەكەیان، كە هەموو ئەمانەش گرنگ و پێویستن نیو هێندە گرنگی بە ژینگەی مناڵدانییان نادەن بۆ كۆرپە كەیان، لەراستیشدا سەلمێنراوە هەر ناخۆشی و فشارێكی دەرونی كە روبەری دایكانی دووگیان دەبێتەوە لە رێگەی وێلاشەوە راستەوخۆ دەگات بەو كۆرپەیە ئەو منداڵدانی دایك گرژ دەبێت و دەبێتە هۆی نارەهەت بونی كۆرپە و دەردانی رژێنی (كرۆتیزۆل) كە ئەگەری ئەوە زیاد دەكات كاریگەری خراپ دابنێت لەسەر سیستمی بەرگری لەش.


 بۆیە زۆر پێویستە  دایكان و باوكان هۆشیاری تەواویان  هەبیت  لەسەر كاریگەریە دەرونیەكانی قۆناغی دوگیانی دایكان و كاریگەریەكانی بۆ سەر كۆرپەلە، رۆڵی باوك لە قۆناخی دوگیان بونی دایكاندا رۆڵێكی زۆر گرنگ و كاریگەر دەبینێت لەسەر دەرونی دایكان، لەم قۆناخەدا ژنان با گشتی هەستیان ناسك و هەستیاردەبن و پێویستی زۆریان بە خۆشەویستی هاوسەرەكانییان و چوار دەوریشیانە. بۆیە ئەركی باوكانیش ئەوەیە زۆر زیاتر لە جاران گرنگی بدەن بە هاوسەرەكانییان و خۆشەویستی و رێزی زۆریان پێببەخشن و دوریان بخەنەوە لەهەر فشارو ناخۆشییەك كە كای گەری خراپ دروستبكات بۆ دایكانی دووگیان

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations