خوێنی كوردیش وەك خوێنی هەموو مرۆڤێكی ئەمریكی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە

سابیری سەندیکا
04.07.2020

گەلی كورد سەدان ساڵە میلەتێك بەخوێن و خاك و ئەشكەنجەو سوتان و ماڵوێرانی  لەپێناویدا خەباتی كردووە ناتوانێت نكوڵی لەوە بكات كه كورد كۆنترین نیشتەجێی خاكی كوردستانە و هەر لەسەرەتای مێژووەوە نیشتمانی خۆی بووە، خاكی كورد تەعریب و داگیردەكەن و بەحەڵاڵی خۆیانی دەزانن.


میللەتی كورد وەكو میللەتێك لە سەدە دێرینەكانەوە هەیە و بە درێژایی مێژوو هەر لە سەردەمی پێش مەسیحەوە تا چەرخی نوێی مێژوو ناوی ئەم میللەتە لە زۆر دیكۆمێنت و نووسراودا هەیە باس لە مێژوو و ڕەچەڵەك و نەژادی ئەم میللەتە دەكات. زۆر لەمێژنیە لەدوا پاشای ئیمپراتۆری (ماد)ەكان بەهۆی خیانەتی كورد دەسەڵات لەدەست كورد دەرهێنراو درایە دەست فارسەكان و لەو ڕۆژەوە داكۆكی لێ دەكەن، لەبارەی توركەوە هەر دوێنێ بوو، لە كۆتایی دەسەڵاتی عەباسیەكان هۆزە دواكەوتوەكانی تورك (مەغۆل) ەكان لەوبەری ڕووباری جەیعون و ماوەرا نەهرەین كە هەمیشە پرێسكە و ماڵیان بەپشتی وڵاغەكانیانەوە بوو، لەبرسان كۆچیان كردو بەرە و كوردستان هاتن، دواتر دەوڵەتی عەباسیان ڕووخاند، دواجار دەوڵەتی عوسمانیان دامەزراند و لەژێر پەردەی ئاییندا  بەناوی برای دینی خەڵكیان لە خشتەیان بردین.


ئێستا عەرەب  و تورك و فارس دەڵێن كوردستان خاكی ئێمەیە‌ و ئەو توركمانە سەر لێ شێواوانەی لە بێ جێگاییدا یان بەهۆی فەرمانبەری لە كەركوك جێگیركران، دەڵێن كەركوك خاكی توركە، خاكی كوردستان بەهی فارس و بەحەڵاڵی خۆی دەزانێت، دوژمنانی ئێمە شەڕیانە لەسەر خاكی ئێمە و هەر یەكەیان بەهی خۆی دەزانێت تائێستاش لەناو خۆیان ساغ نەبوونەتەوە كە بەدروستی هی كامەیانە.


توركەكان ڕوحی منجڕی و خۆبەزلزانی بەرۆكی گرتوون بەهیچ شێوەیەك ئامادە نین دان بەو تاوانە بنێن، نەك هەر ئەوەش ، بەڵكو هەر كەسێكیش وشەی جینۆسایدی ئەرمەنەكانی لەدەم بێتە دەرەوە لە توركیا تووشی سزای تووندی توركەكان دەبێتەوە. تێگیشتنی من سەبارەت بە كەسایەتی تورك ئەوەیە كە ئەوان هێشتا لەناو پڕۆسەی بە مرۆڤبوون وەك ڕەشەوڵاخ هەروا خەریكی گێرەكردنن، زۆریان ماوە ببنە مرۆڤ. هەموو خۆشیەكیان لە سەما و گۆرانی و دینداری و ژێردەستەكردنی ئەوانی تر دەبینن و چاوچنۆكیان بۆ موڵك و ماڵی غەیرەخۆیان لە ئاستێكی بەرزدایە، كەسایەتیەكی دووڕوو و دەمارگیری كوێرانە و ترسنۆكیان هەیە و بێ سنوور پارەپەرستن، میللەتێكی ناتێگەیشتووی ناهۆشیارن،  كوشندەن، هیچ كات بەزەیی كاریان تێناكات. مرۆڤی تورك لەبەر ئەو (هەستكردن بە كەم)یەی هەیەتی ململانێی لەگەڵ خودی خۆی و داروبەردیش هەیە، پێی وایە نە كورد و نە عارەو و نە فارس و نە هیچ كامێك لە نەتەوەكانی تری ڕۆژهەڵات مرۆڤ نین و دەبێ لەوانەوە فێری شارستانیەت و ژیاری و ژیانكردن بن. كەسایەتی تورك پڕە لە ڕقێكی ئەستوور بەرامبەر بە كورد، هەمیشە وەك لەناوبەری ڕاستەقینەی خۆی دەیبینێ و بەهەموو شێوەیەك دژایەتی وخوودی كورد دەكات، هەر لە بەرهەمهێنانی قۆدیەكی گوشراوی تەمامتە.


كەسایەتی تورك و بەوهۆیانەوە ئامادەنین دان بە هیچ هەڵەیەك دابنێن كە لە مێژووی ڕابردوو لەسەر دەستی ئەوان ڕوویان داوە. لەگەڵ دەستپێكردنی‌ هێرشەكانی‌ توركیا بۆی‌ سەرخاكی‌  كوردستانی عێراق ئیرادەی كورد بە هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت و‌ خوێنی كوردیش وەك خوێنی هەموو مرۆڤێكی ئەمریكی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە."جیهان گەلێك ساڵە قەرزاری كوردە، بەڵام قەرزەكەی لە كاتی خۆیدا نادەنەوە. ئێستا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەو هێرش و پەلامار و كوشتارەی كورد و روخاندنی گوندەكانی لەلایەن تورركیا ئێرانەوە كە دەكرێتە سەر هەریمی كوردستانی عێراق  رابگرێت،  ئێران لە ساڵی ١٩٦٠ وە برودومانی گوندكانی سنوری قەڵادزێ دەكات چونكە جگە لەماڵوێرانی، كاولكاری و ئاوارەیی هیچی تری لێ بەرهەم نایەت .


ئەمە یەكەمجارو دواجاریش نابێت دەوڵەتی توركیا و ئێران  بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی ستراتیجی  وڵاتەكەیەوە سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات و خەڵكی سڤیل دەكاتە ئامانج، ڕژێمی توركیا و ئێران  چ جانەوەرێكن، لە كاتێكدا ڤایرۆسی نەگریسی كۆرۆنا هەموو جیهان و تێكڕای مرۆڤایەتی كردۆتە ئامانج و ژیانی خەڵكە ئیفلیج كردووە، دەوڵەتی توركیا و ئێران  كە خۆیشی یەكێكە لەو وڵاتانەی گیرۆدەی ڤایرۆسەكە بووە و قوربانی و تووشبوی زۆریشی هەیە، كەچی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەشكركێشییەكی گەورە و ڕێكخراوی بە فەرماندەیی و سەرپەرشتی وەزیری بەرگری و فەرماندەی هەموو بەشە جیاجیاكانی سوپای توركیاو هەر لە ئاسمانی و وشكانی و تەنانەت دەریایش كە لێرە دەریای تێدا نیە دەست پێكردوو بۆ سەر هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق .

بەحكومەتی هەرمی كوردستانی عێراق و پەلەمانی كوردستانی عێراق و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی عێراق بەسە كۆبوونەوە بەسە گاڵتە كردن بەشعوری میلەت بەسە كۆبوونەوەی بێ ئەنجام بەڵێ بۆباشكردنی  بژێوی خەڵك ئەوە پیشەی مناڵی كوردی هەژارە .

منیش دەڵێم باحكومەتی كوردستانی عێراق و پەر‌لەمانی كوردستانی عێراق  و بارەگاكانی لایەنەسیاسیەكانی كوردستانی عێراق دابخەین و بڕۆنەوە ماڵەوە یانیش فەرموون باپێكەوە هەر لەسبەینێ وە بەرەیەكی نیشتیمانی و نەتەوەیی دروست بكەین ، چیترڕێگە بەشكاندنی شكۆ و بەزاندنی سنورەكانمان و برسیەتی میللەتەكەمان نەدەین ، با خۆمان شەرمەزاری مێژوو و نەوەی داهاتووی ئەم وڵاتە نەكەین. 

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations