مامۆستا کامەران عەلى: مەبەستەکانى پشت وەڵامدانەوەکانى ئاشکرا دەکات
PM:06:34---20-11-2014
ئه‌م بابه‌ته 21160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دواى بڵاوبونەوەى یاساکانى کۆبانێ و نامەکراوەکەى مامۆستا کامەران عەلى بۆ صاڵح موسلیم، قسەوباسى زۆر کرا، ئەوەى جێگەى بایەخى هەموان بوو هەموو لایەک بەپێى بۆچوونى خۆیان قسەیان لەسەر کرد ، بۆ بە دواداچوونى ئەو پرسە (لفین پرێس) هەندێک پرسیارى لەم مامۆستا کامەران کردووە و ئەویش راشکاوانە وەڵامى داوەتەوە:

دواى بڵاوبوونەوەى نامەکراوەکەتان بۆ صاڵح موسلیم، هەندێک لەرۆشنبیرانى کوردستان کە پێشتر لە تۆوە نزیک بوون یان بۆچونەکانى تۆیان لاپەسەندبوو، کەوتنە دژایەتیکردنتان ، تۆ لەو بارەیەوە چى دەڵێیت؟

ته‌نها به‌ناوى خودا
نامه‌كه‌ى به‌نده‌ ته‌نها نامه‌یه‌كى كراوه‌و هه‌ندێك ئامۆژگارى و هۆشداریدان بوو له‌ روانگه‌ى مێژوییء پێویستى فه‌رامۆش نه‌كردنى رۆڵى گرنكى ئاینى ئیسلام بوو به‌ماناو لێكدانه‌وه‌ى نوێ، به‌ به‌ڕێزیان و له‌په‌رۆشیمه‌وه‌ بو بۆ ئه‌زموونه‌ نوێكه‌یان به‌لام خه‌ڵكانێك له‌ ڕۆشنبیران ورۆژنامه‌نوسان و سایت و په‌یجه‌ جیاوازه‌كان خوێندنه‌وه‌ى جیاوازیان بۆى كرد هه‌ندێك زۆر به‌ ئیجابى و هه‌ندێك زۆر به‌سلبى و هه‌ندێك له‌و نێوانه‌دا تێدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ست پێده‌كرا هه‌ندىَ له‌و ڕۆشنبیره‌ دیارو ناسراوانه‌و چه‌ند كه‌سایه‌تى و سایت و په‌یجێكى حیزبێكى دیاربوو....خ....، كه‌ زۆر بىَ لایه‌نانه‌و به‌ بڕیارى پێش وه‌خت و به‌مه‌به‌ستێكى تایبه‌ت و.ته‌نها بۆ به‌لاڕێدابردنى بابه‌ته‌كه‌ بارودۆخه‌كه‌یان زۆر ئاڵۆز كرد تا ئه‌وه‌ى ئه‌ێڵى مه‌به‌سته‌كه‌یان شارده‌وه‌و شه‌ڕێكى گه‌وره‌ى ئایدۆلۆژیان گه‌رم كرده‌وه‌، ئه‌وانه‌ش به‌ بڕواى به‌نده‌ له‌ بنه‌مادا بۆ سىَ مه‌به‌ست بوو:
- بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و فه‌زاحه‌ته‌ سیاسى وئه‌خلاقیى و ئه‌و خیانه‌ته‌ نیشتمانیه‌ى كه‌ كۆمه‌ڵى به‌رپرسى باڵاى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵات تێوه‌ى گلاوون له‌ بازرگانى و قاچاخچێتى چه‌ك و سه‌یاره‌و ته‌نانه‌ت گه‌نمیش له‌گه‌ڵ داعش و ونكردنى زۆر پرسى هه‌ستیارو گرنگ و له‌ پێشتر، وه‌ك كه‌یسى ڕۆژنامه‌نوسه‌ تیرۆركراوه‌كان و شه‌هیده‌كانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دواتر یان له‌بیربردنه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى بڕینى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم و ئه‌م ئه‌زمه‌ى بىَ مووچه‌ییه‌و هۆكاره‌كانى پێكنه‌هێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ده‌ر هاویشته‌ سایكۆلۆژى سیاسیه‌كانى و....الخ. جگه‌ له‌وه‌ى له‌رابردوودا ئه‌م دوو هێزه‌ به‌شێك بوون له‌ ته‌وه‌رى شه‌ڕ دژى pkk  وه‌ك دارده‌ستى توركیاء سه‌رجه‌م رێكه‌وتننامه‌كانى(سلوپىء ئه‌نقه‌ره‌ء پاریسء ودرۆگیدا له‌دبلنء واشنیتۆن) به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گرن، كه‌ چۆن وه‌ك دارده‌ستى توركیا دژایه‌تى pkk یان كردووه‌ء ده‌ستیان به‌خوێنى ده‌یه‌ها گه‌ریلاء ئه‌و پارته‌ سووره‌ كه‌ وه‌ك پارتى دایكى په‌یه‌ده‌ هه‌ژمار ئه‌كرێت. هه‌ڵوێستء به‌شدارییه‌كانى من له‌سه‌رجه‌م كۆڕء كۆبوونه‌وه‌كانى پشتیوانى له‌ به‌رخودانى كوبانێء پاڵپشتی ئه‌زمونى حكومڕانى كورد له‌ رۆژئاوا له‌رابردوودا به‌ڵگه‌یه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گرء وه‌لامێكیشه‌ بۆئه‌وانه‌ى بیانه‌وێت له‌ئاوى لێڵدا راو بكه‌ن، ئێمه‌ وه‌ك دوژمنى ئه‌و ئه‌زمونه‌، په‌یه‌ده‌ وێنا بكه‌ن. 
2- هه‌ر به‌مه‌به‌ست ویسترا هه‌ندىَ ده‌ربڕینى من ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بكرێت تا ئه‌وه‌ى بَلێن ئه‌وه‌ هه‌موو هه‌ڵوێستێكى مامۆستایان و زانایانى ئاینى و موسوڵمانه‌كانه‌ به‌رامبه‌ر دۆزى كورد و قه‌یرانه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانى، ئه‌م سیناریویه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتى چه‌پ و علمانیه‌ توندڕه‌وه‌كان بوو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى زانایانى ئاینى له‌و ئاسته‌ به‌رزه‌وه‌ى بێننه‌ خواره‌وه‌و سفرى بكه‌نه‌وه‌ نه‌بادا به‌گومانى خۆیان ئه‌مه‌ وه‌ك سه‌روه‌رییه‌ك  تۆماربكرێت بۆیان له‌ مێژووى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازیدا. چه‌پء عه‌لمانیه‌كان چۆن خه‌مى ئه‌زمونى كوردیانه‌ له‌رۆژئاوا ئێمه‌ى زانایانى ئاینیش له‌وان زیاترء سه‌ربه‌رزین كه‌ كورد خاوه‌نى كیانء قه‌واره‌ى خۆى بێت، ئه‌ڵبه‌ت روانینى هه‌ردوولامان جیاوازه‌. چونكه‌ ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ تاچه‌ند په‌یه‌ده‌ سوود له‌ ئاینى ئیسلام وه‌ربگرێت، زیاتر ئه‌توانێت بناغه‌ء پایه‌كانى حكومڕانى خۆى قایمتر بكات، وه‌ك له‌به‌رچاوگرتنى تایبه‌تمه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییء لایه‌نى ئایندارى مرۆڤى كورد له‌و پارچه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ى ده‌شتوانێت رێگه‌ له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و نه‌یارء دوژمنانه‌ى كورددا به‌رته‌سك بكاته‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت ئاینى ئیسلام وه‌ك چه‌كێك دژ به‌ ئه‌زمونى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى له‌رۆژئاوا به‌كاربهێننء ئه‌و پاكێجانه‌ى بكه‌نه‌ بیانوو. 
-
- ئه‌وان ویستیان ئه‌و ته‌باییه‌ى كه‌ له‌ نێوان زانایانى ئاینى و ڕۆشنبیرو ڕوناكبیره‌ دیاره‌كاندا هاته‌ ئاراوه‌ دواى خۆپێشاندانه‌كانى 17ى شوبات و ئه‌و شوێنه‌واره‌ ئیجابیه‌ى لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ ئۆپۆزسوێنێكى تۆكمه‌و كارامه‌و نمونه‌یى لێبه‌رهه‌م هات و تا ئه‌وه‌ى پاشه‌كشه‌یه‌كى باشى به‌ ده‌سه‌ڵاتى خۆسه‌پێنكردوو تا ڕاده‌یه‌ك ئاڵوگۆڕى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌ چه‌ند ئاستێكدا ڕوویاندا، به‌ڵام ئه‌وان له‌كه‌میندابوون بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ تا جارێكى تر ئه‌و شه‌ڕه‌ گه‌رمكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ پێشوتر نانى باشیان پێوه‌ خواردبوو، به‌تایبه‌تى سایتێكى سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات به‌ ئاشكرا جاڕى گه‌له‌كۆمه‌ى چه‌پ و علمانیه‌ توندڕه‌وه‌كانى ده‌ربارى لێده‌دا له‌سه‌ر به‌نده‌و زانایانى ئاینى و خودى ئیسلام و به‌وهۆیه‌وه‌ هه‌زاران سوكایه‌تى و جوین به‌خوداو پێغه‌مبه‌ر و قورئان و ئیسلام ده‌دراو سه‌دان پڕوپاگه‌نده‌و تۆمه‌ت و بوختانیان ده‌درایه‌ پاڵمان وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌موومان داعشین یان دژى مافى ژنانى كۆبانین یان ڕقمانه‌ له‌ شه‌ڕه‌ڤانه‌كان و...هتد، تا ئه‌وه‌ى كه‌ڵكى خراپیان له‌ حماسه‌ت و دڵسۆزى و نیشتمان په‌روه‌رى خه‌ڵكانێكى زۆر كردوو گلاندنیان به‌و سوكایه‌تیه‌وه‌ به‌ پیرۆزیه‌كانى ئیسلام، ئیسلام ئاینێكه‌ جێگه‌ى شانازیمانه‌ و هه‌موو زانایانى ئاینى و سه‌روه‌رانمان له‌ مێژووى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى نه‌ته‌وایه‌تى پێشه‌نگى ئه‌و مه‌یدانه‌یانكردووه‌و له‌و  پێناوه‌دا شه‌هیدبوون، به‌داخه‌وه‌ ڕۆشنبیرانێكى زۆر كه‌ سودمه‌ندى یه‌كه‌م بوو بوو له‌و شۆڕشه‌ى 17ى شوبات و له‌به‌ره‌ى خه‌ڵكدابوون به‌ڵام ئێستا گلاون به‌و پیلانه‌وه‌و چووه‌ته‌ به‌ره‌ى دژو فریویان خوارد.

هەندێک لەو کەسانە لە ڕێگەى تۆو نامەکەتەوە هێرش دەکەنە سەر بزووتنەوەى گۆڕان؟ چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دۆخە دەکەیت؟
من هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌م زۆر نیگه‌رانیشم هه‌رچه‌نده‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م نه‌ده‌كرد له‌و به‌ڕێزانه‌ى كه‌ كه‌سایه‌تى دیارى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانن به‌و شێوه‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرن به‌رامبه‌رم تا ئه‌وه‌ى قسه‌ له‌سه‌ر سه‌نگى كه‌سایه‌تى و ڕۆڵى دیارم له‌ خۆپێشاندانه‌كانى 17ى شوباتدا بكه‌ن و بیخه‌نه‌ ژێر گومانه‌وه‌ تا ئه‌وه‌ى  پێیان وابوبێت كه‌به‌نده‌ ئه‌جیندایه‌كى ده‌ره‌كیى و نانیشتمانیبووم و ویستومه‌ كوردستان بكه‌م به‌ كابول!، یان به‌نده‌ هه‌ڵگرى بیرێكى تاریكیم یان....، دیاره‌ ئه‌وه‌ زۆر خه‌ڵكى دۆستى من و گۆڕان خوازه‌كانیشى نیگه‌رانكردووه‌ ئه‌گه‌رچى به‌نده‌ ڕام گه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ ته‌نها تعبیر له‌ ڕاى خۆیان ده‌كه‌ن و ئازادیشن، له‌ولاشه‌وه‌ ده‌زانم كه‌سانێك ده‌یانه‌وىَ كه‌ڵكى خراپ وه‌ربگرن و به‌ناوى پشتیوانى له‌به‌نده‌وه‌ سوكایه‌تى به‌ گۆڕان و گۆڕانخوازه‌كان بكه‌ن له‌كاتێكدا زۆرینه‌ى گۆڕانه‌كان له‌ په‌یج و ئه‌كاونت و كۆمێنت و نامه‌ تایبه‌ته‌كان و ته‌نانه‌ت تلفونیشه‌وه‌ پشتیوانى بۆ به‌نده‌ ده‌ده‌بڕن و نیگه‌رانن له‌ هه‌ڵوێستى ئه‌و به‌ڕێزانه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ سوپاسم بۆ هه‌موو براو هاوسۆزێكم، هیوادارم ئاوا كارێك به‌وشێوه‌و به‌و مه‌به‌سته‌ به‌رده‌وام نه‌بێت، وێڕاى ئه‌وه‌ى په‌رۆشى و برایه‌تیان به‌رز ده‌نرخێنم. 
-
پەیوەندى ئێوەو بزوتنەوەى گۆڕان لە دواى نامەکەتان لەچى ئاستێکدایە لەکاتێکدا هەندێک هەڵسوڕاوى گۆڕان راستەوخۆلە تۆ نیگەرانن؟
-  په‌یوه‌ندى نێوان به‌نده‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ ده‌ره‌وه‌ى بیروباوه‌ڕى ئاینى و ئایدلۆژیاو كارى حیزبى و ئۆرگانیه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌ت مه‌ندیه‌ جوانه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و  هیچ نیگه‌رانیه‌ك نیه‌ له‌ نێوان به‌نده‌و هیچ هه‌ڵسوڕاوێكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا و به‌رده‌وام ڕێز و ئیحترام له‌ نێوانماندا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه‌ نه‌یارى منن و شتیان نوسیوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ڕاوبۆچونى خۆیان نوسیوه‌ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندى تعبیریان به‌كار نه‌هێنایه‌و بابه‌تیانه‌ نامه‌كه‌ى به‌نده‌یان ڕه‌خنه‌ بكردایه‌ هه‌ر زۆر ئاسایى بوو ئه‌و كه‌مه‌ ته‌شنوج و گومانه‌ خراپانه‌ش دروست نه‌ده‌بوو...
 ئایا لە بڵاوکردنەوەى ئەو نامەیە پەشیمان نیت؟ لە رووى زەمەنەوە؟ یان لە رووى سیاسییەوە؟
ره‌نگه‌ وه‌ك زمانى نامه‌كه‌ تۆزێك زبرو توند بووبێت، به‌لێم مه‌به‌ستء ئامانجى ئێمه‌ خه‌مخۆرى زیاتر بوو وه‌ك زانایانى ئیسلامىء خه‌ڵكى مسوڵمانء درێژكراوه‌ى هه‌ڵوێسته‌كانمان بوو بۆ ئه‌زمونى حكومڕانى كورد له‌ رۆژائاوا له‌رێگه‌ى ده‌رك كردنیان به‌ پشتگوێ نه‌خستنى ئاینى ئیسلام له‌ به‌رنامه‌ى حكومڕانیاندا. به‌نده‌: هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ى بۆم گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌: "هه‌رچى ده‌یكه‌م و ده‌یڵیم ئه‌وه‌ بێت كه‌ باوه‌ڕم پێیه‌تى و به‌ڕاستى ده‌زانم و خیانه‌ت له‌ بیروباوه‌ڕى خۆم ناكه‌م ئیتر بۆم گرنگ نیه‌ تۆ چه‌نده‌ باوه‌ڕت پێیه‌تى و به‌ڕاستى ده‌زانیت و له‌گه‌ڵیتى"!، ئیتر بۆ په‌شیمانبم؟، به‌نده‌ هه‌ر سروشتم وا هه‌ڵكه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ى باوه‌ڕم پێیه‌تى ئاماده‌م له‌ پێناویدا بمرم، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هیچ خیانه‌تیكم نه‌كردبێت به‌بیرو باوه‌ڕى خۆم .
پاشان ئه‌وه‌ جێده‌هێڵم بۆ خوێنه‌ره‌كان خۆیان، ئه‌وانه‌ى یارن له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌م ده‌ڵێن: له‌كات و جێگه‌ى خۆیدابووه‌، ئه‌وانه‌شى نه‌یارن یان له‌و نێوانه‌دان پێیان وایه‌ كاته‌كه‌ى نه‌گونجاوبووه‌، یان ده‌ربڕینه‌كان زبریان تێدایه‌، هه‌روه‌ها له‌ په‌رۆشى و خه‌مخۆرى ئه‌و ئه‌زموونه‌ نوێه‌ بووم تا به‌ بیانوى بێدینیه‌وه‌ نه‌كه‌ونه‌ به‌ر هێرش و ئه‌نفال و كاولكارى له‌ لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ت و هێزانه‌وه‌ كه‌ به‌هه‌میشه‌ به‌و بیانوه‌وه‌ كوردیان كوشتوه‌و ئیسلامیان  بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان له‌ دژى ئێمه‌ به‌كاریان هێناوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناكه‌ن و باوه‌ڕیان پێى نیه‌ ته‌نها ئیسلامه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وان باوه‌ڕمان پێیه‌تى و خزمه‌تى ده‌كه‌ین و ڕێزى لێده‌گرین و پێوه‌ى پابه‌ندین، به‌ڵام ناتوانین ته‌نانه‌ت خۆشمانى پىَ بپارێزین.  - 
ئەڵێن گروپێکى نێگەرانى نێو بزوتنەوەى گۆڕان کار لەسەر ئەوە دەکەن درز بخەنە نێوان تۆ و کەسى نەوشیروان مستەفا، تۆ هەست بەشتى وا دەکەیت؟ ئایا هیچت لەلایەن نەوسیروان مستەفاوە پێنەگوتراوە؟
من نازانم ناوخۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان چۆنه‌و چه‌ند گروپه‌، چونكه‌ كارى ئۆرگانى و حیزبیم نیه‌ له‌و بزوتنه‌وه‌دا، پاشان په‌یوه‌ندى من و كاك نوشیروان به‌ڕێزیان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كه‌ دیارو كارامه‌و بوێرو شۆڕشگێڕ و به‌نده‌ش وه‌ك مامۆستایه‌كى ئاینى دۆستایه‌تى و ڕێزوئیحترامێكى زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوانماندا، پاشان په‌یوه‌ندى ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى حیزبى ئایدۆلۆژى نیه‌، من خۆم پیاوى جوامێرو ئازاو ڕاشكاو به‌هه‌ڵوێست و بوێرم خۆشده‌وێت، وه‌ ئه‌وه‌ى هه‌ستم پێكردووه‌ به‌ڕێزیشیان هه‌ر وان، وه‌ك وتراویشه‌ پیاوانى گه‌وره‌ ئاسان گه‌وه‌ره‌ نه‌بوون وئاسان به‌ده‌ستنایه‌ن و ئاسانیش له‌كیس نادرێن....
-
 



مامۆستا کامەران عەلى: مەبەستەکانى پشت وەڵامدانەوەکانى ئاشکرا دەکات
نێچیرڤان بارزانی:پێویست ناکات ئەمریکا سەرباز رەوانەی عێراق بکات
ئاسۆ عەلی
دووبارەبوونەوەی رێککەوتننامەی ستراتیژی لەنێوان گۆڕان‌و پارتیدا بەدوورنازانم
مەسعودبارزانی:
سەددام حوسێن كەسێكی زۆر ئاسایی بوو، هەڵوێستی زۆر باش بوو
ئه‌و پیاوه‌ى به‌شدارى كوشتنى زه‌رقاوی كرد بۆ لڤین ده‌دوێت
"لیوایه‌كى كورد فه‌رمانده‌ى هێزه‌ تایبه‌تیه‌كانى مالیكییه‌"
شالاَو عه‌لی عه‌سكه‌ری:
كێشه‌ نێوخۆیه‌كانى یه‌كێتی وه‌ك ره‌گی گولی وایه‌ له‌یه‌كێتی نابێته‌وه
كوڕه‌كه‌ی خالیدی خوله‌ سور"ئه‌م كاره‌ به‌سه‌ر بكوژه‌كه‌دا تێپه‌ڕ نابیت"
د. سروش ده‌بباغ بیریاری گەورەی ئێرانی سەبارەت بەعیشق‌و پلۆرالیزمی ئاینی بۆ لڤین دەدوێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە