لێدوانەکانیان بخوێنەرەوە
تەنها پارتی سیاسەتی نەوتی هەرێم بەڕاست دەزانێت
PM:05:03---12-07-2015
ئه‌م بابه‌ته 2119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەندامێکی مەکتە بی سیاسی یەکێتی ئاماژە بۆئەوەدەکات ، فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەشێوەی سەربەخۆ و بەبێ دیراسەو لێكۆڵینەوەی ورد كارێكی هەڵەیەو گۆڕانیش پێیوایە سیاسەتی نەوتی هەرێم لەسەرەتاوە بەهەڵە هاتوەو نابێت بڕیاری هەڵەتری لەبارەوە بدرێت بەڵام پارتی بەپێچەوانەوەیە.

رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەرۆژنامەی هاوڵاتی راگەیاندووە "فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەكی سەربەخۆ وەك كاردانەوەیەكە بەرانبەر فشارەكانی بەغدا بەبێ دیراسەو لێكۆڵینەوەی ورد هەڵەیە و پڕۆسەكە ڕوبەڕوی كێشە دەبێتەوە".

ئەو بەرپرسەی یەكێتی وتیشی "ڕەنگە بەهۆی ئاڵۆزی وڵاتانی دەورەبەرەوە فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئاسان بێت و حكومەتی عێراقیش توانای ئەوتۆی نەماوە تا فشار لەوڵاتان بكات كە نەوتی هەرێم نەكڕن، بەڵام هیچ گرەنتیەك نیە ئەو كۆمپانیا و وڵاتانە لەبەرانبەر ئیمتیازی بەغدا واز لەهەرێم نەهێنن".

هەر لەوبارەیەوە رەئوف عوسمان، سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاندووە " باشترین بژاردەیە بۆ ئەم قۆناغەی هەرێم ڕێككەوتنە، چونكە شیعە و سوننەی عێراق بەگشتی دژی سەربەخۆیی ئابوری هەرێمن، ئەوان دەستەوەستان دانانیشن هەرێم بەسەربەخۆ نەوت بفرۆشێت، توركیاش بەشوێن بەرژەوەندییەكانی خۆیەوەیەتی، ئەگەر عێراق بەرژەوەندی باشتری بۆ فەراهەم بكات بەدڵنیاییەوە پشت لەهەرێم دەكات".

وتیشی، سیاسەتی نەوتی هەرێم لەسەرەتاوە بەهەڵە هاتوەو نابێت بڕیاری هەڵەتری لەبارەوە بدرێت، چونكە ئێمە نەوت نەبوایە ئێستا بڕی لەسەدا 17ی بودجەی عێراقمان وەردەگرت.

هەر لەوبارەیەوە عەلی حسێن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی، دەڵێت فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەكی سەربەخۆ بڕیارێك نیە تەنیا پارتی دابێتی، بەڵكو حكومەت داویەتی .

ئاماژەی بەوەشداوەكە "بڕیاری فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەكی سەربەخۆ وەڵامی بڕینی بودجەی هەرێمە لەلایەن بەغداوە، چونكە حكومەتی هەرێم هەموو ڕێگاكانی گفتوگۆی بەكارهێناوە لەگەڵ بەغدا و سودی نەبووە، بۆیە لەماكاتەدا بڕیارەكە باشە بۆ دابینكردنی موچە و بودجەی هەرێم".

ئەمە لەكاتێكدایە كە لەپرسی سەرۆكایەتی هەرێمیشدا یەكێتی و گۆڕان ئیسلامیەكان هاوڕان و داوای ئەوە دەكەن سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمان هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتەكانیشی كەمبكرێتەوە بەڵام پارتی بەتەنها دژ بەو پرسەیە.



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە