نێچیرڤان بارزانی:پێویست ناکات ئەمریکا سەرباز رەوانەی عێراق بکات
نێچیرڤان بارزانی
PM:12:16---17-06-2014
ئه‌م بابه‌ته 14420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لڤین پرێس

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە رێبوار ئەحمەد


سەرۆکی حکومەتی کابەرێکەری هەرێم رایدەگەیەنێت هیچ متمانەیەک لە نێوان کورد و مالیکیدا نەماوە هەربۆیە جارێکی تر عێراق ناگەرێتەوە ئەو دۆخەی رابردوی هەروەها دەڵێت ئەمریکا پێویست ناکات سەرباز رەوانەی عێراق بکات.

نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کابەرێکەری هەرێم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی کە بە زمانی ئینگلیزی ئەنجام دراوە رایدەگەیەنێت ئەوەی لە ئێستادا لە عێراق رودەدات بەهۆی سیاسەتی هەڵەی نوری مالیکیەوەیە بەرانبەر بە سوننەکان.

بارزانی دەڵێت ئەمە زۆر قورسە بۆ ئەم بارودۆخە عێراق بگەرێتەوە بۆ رابردوو چارەسەر بە بەکارهێنانی هێز نابێت دەبێت سوننەکان بەشداری پێبکرێن ئێستا ئەوان هەست دەکەن لە دەرەوەی بازنەکەن هەروەها ناتوانین بە دڵینایەوە رۆڵی داعش لە تێکدانی ئەم بارودۆخە نادیدە بگرین.

ئەو پێی وایە ئەمە تەنها داعش نیە بەڵکو دەرەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵانەی مالیکیە لە بەغدا بەرانبەر ناوچەی سوننی، ئەمە لە بارەی تەواوی سوننە مەزهەبەکانە ئەوان هەست بە پەراوێز خستن دەکەن.

بارزانی بە روونی رایدەگەیەنێت کە هیچ متمانەیەک لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا نامەوە و دەڵێت" بە راشکاوی دەڵێم هیچ متمانەیەک لە نێوان مالکی و لایەنە سوننەکان نەماوە، لە نێوان مالکی و کوردا نەماوە تەنانەت لە نێوان گروپە شیعەکانیشدا متمانە بە مالکی نەماوە هەر بۆیە بە بۆچوونی من بارودۆخەکە ئێستا زۆر ئاڵۆزە."

لە بارەی یارمەتیدانی ئەمریکاوە بۆ عێراق بارزانی دەڵێت: بە شێوەیەکی عەمەلی ئەمریکا دەتوانێت یارمەتی عێراق بدات، دەتوانێت لە رێگەی پێدانی زانیارییەوە یارمەتی بدات، هیچ پێویست نیە سەرباز رەوانەی عێراق بکات، رێگای زۆر هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی عیراق بدات، بەڵام سەرەتا دەبێت بە جدی بریار بدەن کە یارمەتی عێراق بدەن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا ئەگەر پێویست بکات بە مالکی بڵێن لە دەسەڵات برۆ پێت وایە ئەمریکا ئەو داوایە دەکات، بارزانی دەڵێت پێم وایە ئەگەر رەوشی ئاسایشی عێراق بە نەمانی مالیکی ئاسایی بێتەوە ئەوا بەدڵنیایەوە ئەمریکا دەبێت ئەو داوایە لە مالکی بکات.

لە بارەی بەشداری پێشمەرگە بۆ وەرگرتنەوەی موسڵ بارزانی دەڵێت لە ئەجێندای ئێمەدا نیە پێشمەرگە بەشداری بکات لەو شەڕەدا، ئامانجی سەرەکی ئێمە لە ئێستا پاراستنی هەرێمی کوردستانە هەر ئەوەش کاری سەرەکیمان دەبێت.

هەروەها دەڵێت سوپای عێراق لە ئێستادا توانای نیە ئەو ناوچانەی لە دەست داعشدان کۆنترۆڵ بکاتەوە هەربۆیە بە رای من باشترین رێگە چارە ئەوەیە کە هاوکاریکردنی سوننەیە بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی هەربۆیە دەتوانن ئەوان کۆتایی بەم بارودۆخە بێنن.

لە بارەی مانەوەی عیراق بە یەکپارچەیی بارزانی دەڵێت من پێم وانیە عێراق جارێکی تر بتوانێت بەیەکەوە بە ئاشتی بمێنێتەوە، وەک وتم عێراقی پێش موسڵ و عێراقی دوای موسڵ، ئێمە ئێستا دەبێت دانیشین و رێگە چارەیەک بدۆزینەوە و هاوکێشەیەک بدۆزینەوە کە چۆن بەیەکەوە بژین بەڵام ئەگەر ئێمە چاوەرێی ئەوە بکەین عێراق دەگەرێتەوە پێش روداوەکانی موسڵ من پێم وا نیە شتێکی لەو بابەتە روبدات ئەمە بە تەواوی مەحاڵە.

لە بارەی دروستکردنی هەرێمێک بۆ سوننەکان بارزانی دەڵێت: دەبێت ئەمەبۆ سونییەکان جێ بهێڵین بەڵام من پێم وایە ئەوە باشترین رێگە چارەیە، باشترین هۆکار ئەوەیە کە سوننەکان هەرێمێکی هاوشێوەی کوردستانیان هەبێت




مامۆستا کامەران عەلى: مەبەستەکانى پشت وەڵامدانەوەکانى ئاشکرا دەکات
نێچیرڤان بارزانی:پێویست ناکات ئەمریکا سەرباز رەوانەی عێراق بکات
ئاسۆ عەلی
دووبارەبوونەوەی رێککەوتننامەی ستراتیژی لەنێوان گۆڕان‌و پارتیدا بەدوورنازانم
مەسعودبارزانی:
سەددام حوسێن كەسێكی زۆر ئاسایی بوو، هەڵوێستی زۆر باش بوو
ئه‌و پیاوه‌ى به‌شدارى كوشتنى زه‌رقاوی كرد بۆ لڤین ده‌دوێت
"لیوایه‌كى كورد فه‌رمانده‌ى هێزه‌ تایبه‌تیه‌كانى مالیكییه‌"
شالاَو عه‌لی عه‌سكه‌ری:
كێشه‌ نێوخۆیه‌كانى یه‌كێتی وه‌ك ره‌گی گولی وایه‌ له‌یه‌كێتی نابێته‌وه
كوڕه‌كه‌ی خالیدی خوله‌ سور"ئه‌م كاره‌ به‌سه‌ر بكوژه‌كه‌دا تێپه‌ڕ نابیت"
د. سروش ده‌بباغ بیریاری گەورەی ئێرانی سەبارەت بەعیشق‌و پلۆرالیزمی ئاینی بۆ لڤین دەدوێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە