قەرەیلان: ئۆپراسیۆنەکەی سەر عەفرین پیلانێکی لە پشتە
PM:04:32---09-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 4912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان دەلێت " تورکیا پیلانی ھەیە لە خۆرئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجامبدات و روسیا و چەند ھێزێکی ھەرێمش لەو پیلانە دەستیان ھەیە ، کە ھەندێکیان ئەندامی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، لە بارەی پەلامارەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی سوپای ئازادی سوریا بۆ سەر کانتۆنی عفرین رایگەیاند"لەسەر ئاستی ھەرێم و لەسەر ئاستی ناوخۆیش پارتە رەگەز پەرستەکانی تورکیا ، پشتیوانی لە ھەوڵەکانی ئەردۆغان و ئاکپارتی دەکەن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سیستمی فیدڕاڵی لە باکوری سوریا".

موراد قەرەیلان، دەلێت"بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەبەرامبەر ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر عفرین ، بەمانای بەشداری کردنە لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی ئاکپارتی لەبەرامبەر گەلی کورد".

موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتیی کرێکارانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ، سوپای تورکیا و چەکدارانی سوپای ئازادی سوریا ، بۆ کۆنترۆڵکردنی عەفرین شکستیان ھێناوە ، لە ماوەی ٢٠ رۆژی رابردوو تەنھا ٥ کیلۆمەتر پێشڕەویان کردووە ئەویش بە زیانی گەورەوە و یەپەگە/یەپەژەش ڕۆژانە گورزی قورسیان لێدەدەن.

سەبارەت بە ھەڕەشەکانی تورکیاش بۆ کۆنترۆڵکردنی شارۆچکە "منبەج"، " قەرەیلان"رایگەیاند"شکستەکانی تورکیا لە عەفرین ئەو پرسە یەکلادەکاتەوە".



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە