به‌هۆی ئه‌برامزه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ له‌ عێراق ده‌گرێت
PM:01:04---11-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌و عێراق فرۆشران، تایبه‌تن به‌ سوپا، به‌ڵام له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن"، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ پشتیوانی عێراق وه‌سف ده‌كات و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی فرۆشتنی چه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو به‌ عێراق فرۆشراون، تایبه‌تن به‌ سوپا، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ دراونه‌ته‌ حه‌شدی شه‌عبیش.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی "ئارمی تایمز"، ئیریك پاهۆن، گوته‌بێژ به‌ناوی پنتاگۆن، رایگه‌یاند، تانكی "ئه‌برامز ئێم وه‌ن"، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌ عێراق فرۆشراوه‌، به‌ڵام دراونه‌ته‌ حه‌شدی شه‌عبی و له‌ شه‌ڕه‌كاندا به‌كاریهێناون.

پاهۆن راشیگه‌یاندووه‌، به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ واشنتن، نابێت جگه‌ له‌ سوپای عێراق هیچ هێزێكی دیكه‌ ئه‌و تانكانه‌ به‌ركابهێنێت، به‌ڵام به‌مدواییانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ چه‌ند گرووپێكی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیش به‌كاریهێناون.

تانكی ئه‌برامز ئیم وه‌ن، پێشكه‌وتووترین تانكی ئه‌مه‌ریكییه‌ و پێشتریش له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردستان له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ به‌كارهێنران و له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه‌، دوو تانكی له‌و جۆره‌ تێكشكێندران، له‌ ئێستاشدا ئه‌مه‌ریكا چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ تانكه‌ی بۆ عێراق راگرتووه‌.



چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە