ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانى
كۆميسيۆن بڕياريدا، واده‌ى پێشكه‌شكردنى ليستى پاڵيوراوان و هاوپه‌يمانى
لايه‌نه سياسييه‌كان درێژ بكاته‌وه.
به گوێره‌ى بڕياره
نوێيه‌كه، وادەی پێشكەشكردنی ناوی پاڵێوراوانی ھاوپەیمانێتییەكان و لایەنە
سیاسییەكان تا 15ی ئەم مانگە درێژ ده‌بێته‌وه.
سايتى كۆميسيۆن
بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئامانج لەم درێژكردنەوەیە پێدانی كاتی زیاترە بە
ھاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكان بۆ تۆماركردنی ناوی كاندیدەكانیان.
پێشتر بڕيار بوو، واده‌كه له 10ى ئه‌م مانگه‌دا كۆتايى پێ بێت.
ھاوكات تاكو ئێستا ھەمواری دووەمی یاسای ھەڵبژاردنەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
بڕياره له 12ى ئايارى داهاتوودا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له عێراق ئه‌نجام بدرێت.