تورکیا هۆشداری داوەتە حکومەت و پەرلەمان هێرشکردنە سەر عەفرین گەورە نەکەن
PM:03:12---11-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 6858 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
توركیا لەرێگەی كونسوڵە گشتییەكەی لەهەرێمی كوردستان لەبارەی عەفرینەوە هۆشداری دەداتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هاكان قەرەچای، كونسوڵی گشتی توركیا لەهەرێمی كوردستان، سەردانی سەرۆكایەتی حكومەتی كردوە‌و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی كۆبوەتەوە، هەروەها سەردانی پەرلەمانی كوردستانیشی كردوە‌و هۆشداریداوە بە جەعفەر ئیمینكی‌و بێگەرد تاڵەبانی خۆیان بەدووربگرن لەدەركردنی بەیاننامەو ئەنجامدانی چالاكی لەبارەی عەفرینەوە. قەرەچای، ئاماژەی بەوەكردوە عەفرین‌و كۆبانێ‌ دوو بابەتی جیاوازن.

 بەپێی سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێیباش نەبوو ناوی بهێنرێت، لەو سەردانەدا هاكان قەرەچای كونسوڵی گشتی توركیا لەهەرێمی كوردستان نیگەرانی توركیای گەیاندوەتە سەرۆكایەتی حكومەت‌و پەرلەمانی كوردستان لەبەرامبەر ئەنجامدانی چەند چالاكییەك بۆ هاوسۆزیكردن لەگەڵ خەڵكی عەفرین‌و بەو هۆیەش هیچ یەك لەسەردانەكان لەسایتی فەرمی حكومەت‌و پەرلەمان بڵاونەكرانەوە.

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان زانیارییەكانی ڕۆژنامەی(ژیان)ی پشتڕاستكردەوە‌و وتی "لەبارەی عەفرینەوە كونسوڵی توركیا لەهەولێر هۆشداری داوە بەحكومەت‌و پەرلەمانی كوردستان".

عەبدولڕەحمان عەلی، بە ڕۆژنامەکەی وتووە"لەسەر ئەو بەیاننامە لاوازەی كە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی عەفرینەوە بڵاویان كردەوە، كونسوڵی گشتی توركیا لەهەرێمی كوردستان هۆشداری داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان".

30ی1ی2018، پەرلەمانی كوردستان كۆبوەوە‌و تیایدا پەیامی فراكسیۆنەكان سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عەفرین، خوێندرایەوە.
فراكسیۆنی گۆڕان داوایكرا دانیشتنەكە تایبەت‌و نائاسایی لەو بارەیەوە بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان داواكەی بەهەند وەرنەگرت‌و بەو هۆیەوە گۆڕان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

 عەبدولڕەحمان عەلی، لەبارەی راگەیەندراوەكەی پەرلەمانەوە دەڵێت پەرلەمانی كوردستان لەدوای تێپەڕبوونی 10 رۆژ بەسەر لەشكركێشییەكەی توركیا بۆ سەر عەفرین بەیاننامەی دەركردوە كە بەوتەی ئەو بەیاننامەكە "لاواز" بووە‌و خواستی پەرلەمانتاران نەبووە بەتایبەتی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنیەكەی.

22ی 1ی 2018 لەشكركێشی توركیا بۆ سەر كانتۆنی عەفرین دەستیپێكردو لەپاش تێپەڕیوونی 10رۆژ پەرلەمانی كوردستان لەیەكێك لەدانیشتنە ئاساییەكانی خۆیدا راگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوەو لەدوای تێپەڕبوونی 20 رۆژ لەلەشكركێشییەكە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ راگەیەندراوێكی رەسمی لەو بارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە