رۆیتەرز: ئەسەد راستگۆیە یان دوژمنی کوردەکانە؟!
PM:03:20---11-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 2895 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و بە پشت بەستن بەچەند زانیارییەک ئاماژە بەوە دەکات کە سوپای سوریا ئاسانکاری بۆ کوردەکان دەکات بۆ ئەوەی بچنە عەفرین و رووبەرووی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون)ی تورکیا ببنەوە.

لە راپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتووە''هێزە کوردییەکان کە ئەمریکا پشتگیرییان دەکات، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەلایەن سەرچاوەیەکی باوەڕ پێنەکراوەوە  یارمەتی دەدرێن بۆروبەرووبوونەوەی هێزەکانی تورکیا لە عەفرین کە ئەو سەرچاوەیەش بەشار ئەسەدە''.

هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا تا ئێستا بەچەند شێوەیەک و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا دژی کوردەکان بووە بەتایبەتی حکومەتی دیمەشق دژی حوکمی زاتییە بۆ کوردەکانی سوریا، بەڵام ئەمە لە عەفرین جیاوازە چونکە وەک رۆیتەرز دەڵێت '' هەردوولا دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە کە ئەویش تورکیا و هێزەکانی سەر بە تورکیان''.

ماوەی ٢٣ رۆژە سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکان هێرشیان بۆسەر کانتۆنی عەفرین دەستپێکردووە بە بیانووی بوونی هەڕەشە لەسەر سنوری تورکیا، ئەمەش وایکرد کوردەکانی رۆژئاوا داوا لە دیمەشق بکەن هێز رەوانە بکات بۆ پاراستنی سنورەکانی عەفرین لەگەڵ تورکیادا.

رۆیتەرز دەڵێت''ئەگەری زۆرە ئەسەد لەم جەنگەدا براوە بێت بەبێ ئەوەی هەنگاوێکی جدی لەو بارەیەوە بنێت''.

وتەبێژی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات کینۆ گابریێل دەڵێت''چەند رێگایەکی جیاواز هەیە بۆ گەیشتنی یارمەتی سەربازی بۆ عەفرین، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی یارمەتییەکان بە خاکی حکومەتی سوریادا تێدەپەڕێت''.



مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین
پۆلیسی سلێمانی:٢٣ تۆمەتبار دەستگیرکران
ساڵح موسلیم:دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دانبنێت بە پێگەی کورددا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
پشتیوان سادق: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ یەکێتی بەردەوام دەبێت
حکومەتی عێراق دەسەڵاتەکانی پارێزگاری کەرکوک کەم دەکاتەوە
باڵوێزی ئێران لەعێراق:سەقامگیری کوردستان بۆ ئێمە گرنگە
لەماوەی ئەم دوو مانگەدا پێنج کۆڵبەر بەهۆی سەرماوە گیانیانلەدەستداوە
ناتوانرێت نرخی به‌نزین له‌م نرخی ئێستا كه‌متر بكرێت
عەلی حەمە ساڵح: ئەگه‌ر پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێت پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە