بیست وپێنجەمین ڕۆژی هێرشەکانی سەر عەفرین بەشەڕی قورس دەستی پێکرد
AM:11:02---13-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 982 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمڕۆ هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین پێی نایە بیستوپێنجەمین ڕۆژیەوە و پێکدادان و شەڕی قورس لەنێوان سوپای تورکیا یەپەگە بەردەوامە، شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بەسەختی بۆردومانی گوندەکانی ناوچەی شیێیان کردووە.

بەپێی زانیاریەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە درەنگانی شەوی ڕابردو سوپای تورکیا بەشێوەیەکی چڕ تۆپبارانی گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شیێیان کردووە،و لەلایەکی دیکەشەوە لە سنووری شارۆچکەی بلبلێ شەڕ و پێکدادانی قورس روویدا.

شایەنی باسە درەنگانی شەوی رابردوو لە دەوروبەری گوندی شێخورزێی سەر بە شارۆچکەی بلبلێ شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و پەیەژە لەگەڵ سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانیی تورکیا روویداوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣\٢\٢٠١٨ هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین پێینایە بیستوپێنجەمین ڕۆژیەوە ، و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆش شەر و پێکدادان لە عەفرین بەردەوامە.




مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین
پۆلیسی سلێمانی:٢٣ تۆمەتبار دەستگیرکران
ساڵح موسلیم:دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دانبنێت بە پێگەی کورددا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
پشتیوان سادق: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ یەکێتی بەردەوام دەبێت
حکومەتی عێراق دەسەڵاتەکانی پارێزگاری کەرکوک کەم دەکاتەوە
باڵوێزی ئێران لەعێراق:سەقامگیری کوردستان بۆ ئێمە گرنگە
لەماوەی ئەم دوو مانگەدا پێنج کۆڵبەر بەهۆی سەرماوە گیانیانلەدەستداوە
ناتوانرێت نرخی به‌نزین له‌م نرخی ئێستا كه‌متر بكرێت
عەلی حەمە ساڵح: ئەگه‌ر پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بێت پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە