چارەنوسی دەروازەی سنوری شوشمێ یەکلایی دەکرێتەوە
AM:11:14---13-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 1666 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی ناوەندی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و دەروازەی شوشمێ دەکات بەمەبەست بڕیاردان لەبارەی بەنێودەوڵەتی کردنی ئەو دەروازەیە یاخود هێشتنەوەی وەک دەروازەیەکی لاوەکی.

وەفدەکەی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣\٢\٢٠١٨ سەردانی دەروازەی شوشمێ دەکەن لەسەردانەکەیاندا ڕێگاو بان و فەرمانگەکانی ئەو دەروازەیە بەسەردەکەنەوە تاکو چارەنوسی دەروازەی شوشمێ دیاریبکەن وەک مەرزێکی لاوەکی بمێنێتەوە یان بکرێت بەدەروازەیەکی سنوری نێودەوڵەتی.

وەفدەکەی حکومەتی عێراق پێکدێت لە لە نوێنەرانى هەشت وەزارەتى حکومەتى عێراق، و لەمبارەیەشەوە پێشتر ئیدارەی پەرێزگای هەڵەبجە و حکومەتی هەرێم قسەیان لەگەڵ حکومەتی ناوەنند کردووە.

دەروازەی سنوری شوشمێ دەروازەیەکی لاوەکیە دەکەوێتە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێرانەوە کەلێیەوە ئاڵ و گۆڕی کاڵا و شتومەک دەکرێت.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە