بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەسەنتەری شاری سلێمانی باریوە.
لەڕاگەیانراوێکدا کەبەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و
بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە ڕێژەی باران بارینی لە پارێزگاکانی هەرێم ئاشکرا
کرد، و بەپێی ڕاگەیەنراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەهەولێر ١٢ ملم باران
باریوە ، لەسلێمانی ٦٤.٦ ملم باران باریوە،لەدهۆک ١٧.٥ ملم باران باریوە،لە هەڵەبجە
٥ ملم باران باریوە، لە کەرکوکیش ٤.٢ ملم باران باریوە.