سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی هەرسێ وەزیرەکەی یەکگرتوی ئیسلامی پەسەند کرد.
ئەمڕۆ ١٣\٢\٢٠١٨ بە نوسراوی ژمارە(٩٦)ی
سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی هەرسێ وەزیرەکەی کابینەی هەشتی
حکومەتی لەسەر پشکی یەکگرتوی ئیسلامی پەسەند کرد.
وەزیرەکانیش بریتین لە:
محەممەد قادر هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری
کۆمەڵایەتی، مەولوود باوەموراد، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەکالەت، غازی سەعید، وەزیری هەرێم بۆ
کاروباری کۆچ و کۆچبەران.
بڕیارە وەزیرەکانی یەکگرتوو لەشوێنەکانیان
بمێننەوە تاکاتێک وەزیرێک دەخرێتە شوێنەکەیان و پۆستەکە پڕدەکرێتەوە.