راوێژکارێکی بارزانی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بەکار دەهێنێت
PM:02:23---14-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 5412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
لەرێگری لە سەردانی سالار مەحمود پەرلەمانتاری یەکێتی بۆ رۆژئاوای کوردستان، راوێژکارێکی مەسعود بارزانی تۆمەتباردەکرێت لەکاتێکدا دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم گوازراوەتەوە بۆ پەرلەمان و حکومەت.

سالار مەحمود لەو بارەیەوە بە رۆژنامەی ئاژانسی راگەیاندووە '' کە چووینە خاڵی سنووری فیشخاپور ووتیان ناوی سالار مەحمود لەو وەفدەدا نییە کە بڕیارە بچنە رۆژئاوا لەگەڵ ئەوەی پێشتر قسەم لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی کردبوو''.

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ووتیشی '' لەوێ پێیان ووتم کاک حەمید دەربەندی کە بەرپرسی دۆسیەی رۆژئاوایە و راوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم، بۆیە داوایان کرد پەرلەمان قسەی تێدا بکات و دواتر کاک جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری مەرزەکە و پەیوەندیشمان بە فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمەوە کرد، ئەویش کێشەکەی پێ چارەسەر نەکرا و وتیان ئەمر لە حەمید دەربەندییەوە وەردەگیرێت''.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، لەدوای رووداوەکەوە سالار مەحمود سکاڵایەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و داوایکردووە لێکۆڵینەوە لە حەمید دەربەندی بکرێت.

رێگری لەو پەرلەمانتارە بەفەرمانی راوێژکارێکی سەرۆکی پێشووی هەرێم بووە لەکاتێکدا سەرجەم دەسەڵاتەکانی بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری و حکومەت و گواستراوەتەوە و رێگادان بە پەرلەمانتاران لەدەسەڵاتی حکومەتدایە.

هاوکات زانا عەبدول رەحمان پەرلەمانتاری یەکێتی ووتی '' پارتی حەمید دەربەندییان کردووە بە وەجە بۆ رێگرییەکان بەڵام سیاسەتی پارتی وایە هەر کەسێک بیانەوێت لەو دەروازەیە رێگریی لێ دەکەن''.



نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە