وێنە: بزانە کچە 30 ساڵانەکەی سیروان بارزانی لە ئەمەریکا و ئەوروپا خاوەنی چییە؟
PM:03:56---17-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 18229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:محەمەد هەورامی
لینا سیروان بارزانی، کچی سیروان بارزانی، برازای مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و لە ئەمەریکا کۆمپانیایەکی گەورەی هەیە بە ناوی لینا هۆڵدینگ، کۆمپانیاکە خاوەنی دەیان هۆتێل و بینای بازرگانی و ڕیستۆرانت و کافێیە لە ئەمریکا و بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا.


بە پێی زانیارییەکانی لڤین، لینا سیروان بارزانی تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵ دەبێت و کۆمپانیایەکەی گەورەی بە دەیان بەشەوە بەناوەوەیە، بوێرنیوز ئەوەی زانیوە پارەی سەرجەم ئەو کارانە لە لایەن سیروان بارزانی باوکییەوە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆی دابین کراوە و لە ترسی دەستبەسەرداگرتن و لێپێچینەوە لە هەرێمی کوردستان کردوویەتی بە ناوی کچەکەیەوە بۆ ئەوەی خۆی لێ بێبەری بکات.


لینا سیروان بارزانی، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام ژمارەی ئەو کۆمپانیا و ڕێستۆرانتانەی داناوە کە هی لینا هۆڵدینگن:


*٢٦ کۆمپانیا.


*١٤ هۆتێل.


*٦ کارگە.


*٢٨٦ کافێ.


*٥٤٠ ئەپارتمان.


*٤٨ ڕیستۆرانت.


*٨ سەنتەری بازرگانی.


*٢ پڕۆژەی گەشتیاری.


*١ نەخۆشخانە.


*١ بانک.


هەر بە پێی زانیارییەکان، لە ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا دامەزراندنی ئەو هەموو کۆمپانیا و ڕیستۆرانت و هۆتێلانە سەرمایەیەکی خەیاڵی پێویستە و ناتواندرێت لە لایەن کچێکی تەمەن ٣٠ ساڵانەوە دابمەزرێندرێن.


سیروان بارزانی، لە هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی میحوەری گوێڕی دەکرد لە کاتی شەڕی داعشدا، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمە بۆ پەیوەندی کە پشکەکانی بە ٢ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، جگە لەوەش دەیان پڕۆژەی بازرگانی و پرۆژەی وەبەرهێنان و هۆتێلی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەیە.




نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە