هۆكاری نەناردنی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە‌و تەندروستی بزانە
PM:04:05---18-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 11268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هۆكاری نەناردنی موچەی وەزارەتەكانی پەروەردە‌و تەندروستی بۆ بونی جیاوازی دەگەڕێتەوە لەگەڵ لیستی موچەی هەمان ئەو دوو وەزارەتە لە حكومەتی عێراقدا، ئەوەش بەوتەی راوێژكارێكی سەرۆك كۆمار كە ئامادەیی كۆبونەوەیەك بووە لەگەڵ حەیدەر عەبادی.

15ی 2ی 2018 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمیوانداری راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەو تیایدا باس لەكێشەكانی هەرێم‌و بەغدادو پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرا.

عەبدوڵا عەلیاوەیی، راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق‌و بەشدار لە كۆبونەوەكە بە ڕۆژنامەی (ژیان)ی وتووە"لەكۆبونەوەكەدا عەبادی لەبارەی موچەوە وتویەتی كاری لیژنەكانی وردبینیكردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی پەروەردە‌و تەندروستی هەرێم هەر بەردەوامن‌و ئاماژەی بەوەداوە كە لەوردبینی لیژنەكاندا جیاوازی زۆریان هەیەو كارەكانیان زۆری پێدەچێت‌و بەمزوانە كۆتایی نایەت".

لەسەرەتای مانگی 1ی 2018دا ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی وردبینیكردنی پێكهێنا كە لە حەوت ئەندام پێكهاتووەو پێنج لەئەندامەكانی عەرەب‌و دوانیان كوردن‌و دەستیان كرد بە وردبینیكردنی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی.

بەوتەی عەبدوڵا عەلیاوەیی "لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە كردوە كە لەلیژنەكانی وردبینی ئەو دوو وەزارەتەدا دەركەوتووە جیاوازییەكی زۆر لەنێوان مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەی هەرێم‌و موچەی فەرەمانبەرانی هەمان وەزارەتی ناوەند هەیەو وتویەتی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەی هەرێم زیاترە لەوەی بەغداد".

 وتیشی "بەگشتی تێبینی لەبارەی ئەو دەرماڵانە هەبووە كە لەموچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەی هەرێم هەیە".





نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە