یه‌په‌گه‌ ناوی به‌رخۆدانه‌كه‌ی عه‌فرینی گۆڕی بۆ ئاڤێستا خابور
PM:05:52---06-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 3340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ ناوی به‌رخۆدانه‌كه‌ی عه‌فرینی گۆڕی بۆ ئاڤێستا خابور و ئاماژە بۆئەوەدەکات به‌ شه‌هیدبوونی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ كچه‌، شه‌ڕ پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌.

فه‌رماندارێتی گشتی یه‌په‌گه‌ له‌ عه‌فرین له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات"به‌ بۆنه‌ی چالاكی خۆبه‌خشی شه‌هید ئاڤێستا خابوره‌وه‌، به‌رخۆدانی عه‌فرین له‌ به‌رگری سه‌رده‌مه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ ئاڤێستا خابور و درێژه به‌ خۆڕاگری خۆی ده‌دات".

یه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت"به‌ شه‌هیدبوونی ئاڤێستا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای توركیا پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌و سوپای توركیا له‌به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان توانای پێشڕه‌وییان نه‌ماوه‌".

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، عه‌فرین شارێكه‌ دار زه‌یتونه‌كانی به‌خوێنی ئاڤێستاكان ئاو دراون، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا كه‌ به‌ناوی چڵه‌ زیتونه‌وه‌ بۆسه‌ر عه‌فرین ده‌ستیپێكردووه‌.



نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە