هەسەدە: 1700 شەرڤان دەباتە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تورکیا
PM:05:02---07-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند کە سورن لەسەر گواستنەوەی 1700 جەنگاوەر لە رۆژهەڵاتی وڵاتەوە بۆ ناوچەی عەفرین لە باکوری خۆرئاوای وڵات کە لەئێستادا هێرشی تورکیای لەسەرە.

ئەبو عومەر ئیدلیبی، سەرکردە لە هەسەدە کە زۆرینەی کوردن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەشاری رەققە رایگەیاند، بڕیارە قورسەکەماندا بە کشانەوەی بەشێک لەهێزەکانمان لە دەیر زۆر و بەرەکانی جەنگی دژی داعش بەرەو بەرەکانی جەنگ لەعەفرین و رووبەڕووی هێرشەکانی سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی دەبینەوە.

وتیشی"ژیانی کەسوکارمان لە عەفرین گرنگترە لە بڕیارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەبێت ئەو هێزانەش لەم هەفتەیەدا بگەنە عەفرین".

دوای دەرکردنی داعش لە چەند ناوچەیەکی فراوانی باکور و باکوری خۆرهەڵاتی سوریا لەلایەن هەسەدەوە و بەتایبەت کەوتنی داعش لەڕەققە، لەئێستادا هەسەدە لەکۆتا ناوچەی ژێردەستی داعش شەڕ دەکات ئەویش ناوچەی دەیرزۆرە کە هاوسنورە لەگەڵ عێراق.

هەسەدە لەزۆرینەی شەڕڤانە کوردەکانی یەپەگە پێکدێت و لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا بەتایبەتی پشتیوانی دەکرێت، ئیدلیبی ئاماژەی بەوەشکرد "شەڕی داعشمان کرد و هاوکاری هاوپەیمانانمان کرد لەشەڕی رەققەدا، بەڵام هاوپەیمانان لەم دۆخەدا هاوکارمان نەبوون، بۆیە چاوەڕێی بڕیاری کەس ناکەین و بەرەو عەفرین بەڕێدەکەوین".

تورکیا لە 20ی کانونی دووەمی 2018ەوە ئۆپراسیۆنی چڵەزەیتونی دەستپێکرد بۆ گرتنی عەفرین و تائێستاش لە هێرشکردن بەردەوامە.



نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە