نوسینگەی حەیدەر عەبادی لەبارەی ناردنی موچەوە ڕونکردنەوە دەدات
AM:09:32---08-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 7396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند حکومەتی عێراق جدییە لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لەماوەیەکی نزیکدا موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دەنێرێت.

سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند بەغدا جدیە لەناردنی مووچەو لەماوەی دوو هەفتەی داهاتووشدا مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی هەرێم رەوانە دەكرێت،حەدیسی لەلێدوانیدا بۆ کوردسات نیوز وتیشی چەند لیژنەیەكی تر كاری وردبینیكردن بۆ وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم دەكەن، بەم نزیكانەش كاری ئەو وەزارەتانەش كۆتایی دێت و مووچەكانیان رەوانە دەكرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا هەڵەو پێشێلكاری گەورە لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە، فەرمانبەری وەهمی و بندیوار لە لیستی مووچەی فەرمانبەراندا هەیەو پێشێلكاری نایاسایی كراوە لە پرسی پلە بەرزكردنەوەو پێدانی پلەی وەزیفی ناشایستە.

شایەنی باسە پێشتر حەیدەر عەبادی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیند کە پێش جەژنی نەورۆز موچەی فەرمانبەرانی تەندروستی و پەروەردە دەنێرن.




نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە