لڤین کاتی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە
PM:07:11---10-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 17659 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، پێش نەورۆز دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت، وەزارەتی پەروەردەش یەكەم وەزارەت دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی دارایی بەگوێرەی ئەو داهاتەی دەستی دەكەوێت مووچەی فەرمانبەران دابەشدەكات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا"ئەگەر بەغدا  مووچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی بنێرێت، ئەوا مووچەی چەند وەزارەتێكی تریش دابەش دەكرێت".

هەرچەندە حكومەتی هەرێم كار بەسیتمی پاشەكەوتی مووچە دەكات و بەشێكی زۆر لەموچەی فەرمانبەرانی كەمكردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە 30 رۆژ جارێك موچە بداتە فەرمانبەران.



نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە