ئه‌مریكا 5 ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌ كه‌سێك كه‌ زانیاریی له‌سه‌ر رێبه‌ری تاڵیبان هه‌بێت
PM:04:31---11-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 1170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی نوێدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ بۆ هه‌ر زانیارییه‌كی باوه‌ڕپێكراو ده‌رباری شوێنی خۆ حه‌شاردانی رێبه‌ری تاڵیبانی پاكستان 5 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی دیاریكردووه‌.

حكومه‌تی ئه‌مریكا مه‌لا فه‌زلوڵڵا رێبه‌ری گروپی ته‌حریكی تاڵیبانی پاكستان به‌ به‌رپرسیاری هێرشی تیرۆریستیی به‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ "تایمز سكوایر"ی نیویۆرك ده‌زانێت كه‌ له‌ ساڵی 2010 ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ روویداوه‌.

جیا له‌وه‌ش ناوبراو به‌رپرسیاری هێرشی تیرۆریستیی بێهه‌ژماره‌ له‌ناو خاكی پاكستان له‌ دژی حكومه‌تی پاكستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌مریكا 3 میلۆن دۆلاریش ده‌دات به‌ زانیارییه‌كی باوه‌ڕپێكراو كه‌ ببێته‌ هۆی ده‌ستگیركرانی رێبه‌رانی دوو گروپی تیرۆریستیی كه‌ سه‌ر به‌ تاڵیبانی پاكستانن.

ئه‌وانیش بریتین له‌ " عه‌بدلوالی " رێبه‌ری گروپی تیرۆریستیی " جه‌ماعتولئه‌حه‌رار " و هه‌روه‌ها " مه‌نگال باغ " رێبه‌ری گروپی تیرۆریستیی " له‌شكری ئیسلام "، ئه‌م دوو گروپه‌ش په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ گروپی ته‌حریكی تاڵیبانی پاكستان هه‌یه‌.



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە