سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بودجەی 2018ی عێراق رەتدەکاتەوە
PM:04:33---11-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بودجەی ساڵی 2018ی عێراق رەتدەکاتەوە و بەغدا بە پێشێلکردنی رێککەوتنی پێشووتری نێوانیان تۆمەتبار دەکات.

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بەهۆی دوو هۆکار نیگەرانە لە یاسای بودجە؛ یەکەمیان کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستانە لە چاو ساڵانی رابردوو بۆ 6.6 تریلیۆن دینار، کە دەکاتە 5.6 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2018. هۆکاری دووەمیش کەمکردنەوەی باج و داهاتە نانەوتییەکانە.

ئه‌مڕۆ سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بودجه‌ی عێراقی ڕه‌ت كره‌وه‌، چونكه‌ بودجه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ یه‌ك ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌نێوان سندووقه‌كه‌ و عێراق ئه‌نجام درابوو.

به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌ ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، عێراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك مه‌رج له‌وانه‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك پۆست و قورس نه‌كردنی باری بودجه‌كه‌ له‌ ساڵی 2018ه‌ دا .

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی بودجه‌كه‌، له‌لایه‌ن سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پێناو پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن په‌له‌ له‌ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌كه‌ كراوه‌.

شه‌مه‌ی رابردوو، بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 له‌ دوای دوو مانگ تێپه‌ڕبوون به‌ سه‌ر واده‌ی خۆی، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا.

هه‌ریه‌ك له‌ سوننه‌ و شیعه‌ ناڕه‌زایییان له‌سه‌ر به‌شێك له‌ بڕگه‌ و ماده‌كانی ناو پرۆژه‌یاساكه‌ هه‌بوو، به‌ڵام كورد به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی له‌ 17%ه‌وه‌ بۆ 12,6% به‌ ته‌واوی دژایه‌تی بودجه‌ی كرد و بایكۆتی دانیشتنی په‌سندكردنی كرد.




محەمەد حەلبوسی: سوپاسی فەخامەتی سەرۆککۆمار دەکەین سەردانی موسڵی کردوە
میران محەمەد: نابێت ڕوداوەکەی موسڵ بکەینە بابەتێکی سیاسی
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی موسڵ له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌
بەرهەم ساڵح پارێزگاری موسڵ لە کۆبوونەوەیەک دەکاتە دەرەوە
نوێنەری موسڵ لە پەرلەمانی عێراق بۆ بەرهەم ساڵح: ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ تۆ
میدیاكارێكی لایەنێكی سیاسی کورد دژی سەرۆككۆمار هانی خۆپیشاندەران دەدات
راوێژكارێكی سەرۆككۆمار: بەرھەم ساڵح بەم رووداوە بچوك نابیتەوە
چەندین نهێنی لەبارەی رووباری دیجلەوە ئاشكرا دەكرێت
له‌ به‌غداوه‌ هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەئامادەیی سێ سەرۆکایەتیەکە کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە