نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو لیژنەی هەرێم كە بۆ مووچە سەردانی بەغدایان كردووە
PM:04:55---11-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 5026 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دوای ئەوەی شەوی رابردوو وەفدێكی هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی وەرگرتنی موچەی سێ مانگی بەرێوەبەرایەتی (ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگەو كارتی زانیاری) سەردانی بەغدایان كرد لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، وەفدەكەی هەرێم رۆژی پێنج شەممە دەگەرێنەوە هەرێم و لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێكردنی رێكاری یاسایی وەرگرتنی موچەی فەرمانبەرانن.

عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە میدیاکانی یەکێتی ڕاگەیاندوە"لەئێستادا ئەو لیژنەیەی‌ بۆ هێنانەوەی موچەی چوار فەرمانگە فیدراڵیەكەی هەرێم سەردانی بەغدایان كردوە، لەوێ ماونەتەوەو دوای‌ زنجیرەیەك كۆبونەوەو سەردان لەچەند ڕۆژی‌ داهاتوودا دەگەڕێنەوە".

وتیشی‌"میكانیزمی‌ دابەشكردنی‌ موچەی‌ موچەی مانگەكانی (10، 11و 12)ی‌ ساڵی ڕابردوو تائێستا نازانین بەسەریەكەوە دەبێت یان مانگانە لەگەڵ موچەی‌ مانگەكان دەبێت، بۆ یەكلاكردنەوەی‌ ئەو پرسە چاوەڕوانی‌ گەڕانەوەی‌ لیژنەكە دەكەین".

شەوی رابردوو 10ی 3ی 2018 وەفدێكی هەرێم بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2017ی فەرمانگاكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی (ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگەو كارتی زانیاری) بەرەو بەغدا بە رێككەوتن.

ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 28ی 2ی 2018 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشان دا بۆ خەرجكردنی موچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی رەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگەكانی هەرێم، كە سەر بەو وەزارەتی ناوخۆن.

هاوكات سەردانەكەی‌ وەفدەكەی‌ هەرێم لەكاتێكدایە، تائێستا بەڕێوەبەرایەتییەكانی (ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگەو كارتی زانیاری) موچەی مانگەكانی (10، 11و 12)ی 2017یان وەرنەگرتوە.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە