کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: لە ١٩ وڵات بنکەی دەنگدان دەکەینەوە
AM:09:35---12-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 2022 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند بەمەبەستی بەشداریکردنی ئەوانەی لەدەرەوەی عێراقن، لە ١٩ وڵات نوسینگەی هەڵبژاردنەکان دەکەینەوە.

حازم ڕدینی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا بڕیاردرا کۆمەڵێک وڵات دیاریبکرێت بۆئەوەی ناوەندی دەنگدان و نوسینگەی هەڵبژاردنی تێدا بکرێتەوە.

وتیشی بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی کۆمسیاران سەرۆکی کۆمسیۆنی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ وەزیری دارایی بکات، و ناوی ئەو وڵاتانەی پێبڵێت کە بڕیاردراوە نوسینگەی کۆمسیۆن و ناوەندی دەنگدانی تێدا بکرێتەوە.

وڵاتەکانیش بریتین لە ئەمریکا،بریتانیا،ئوسترالیا،سوید،تورکیا ،ئێران،ئەڵمانیا ،هۆڵەندا ،دانیمارک، فلەندا ،نەرویج ،نیوزلەندا، میسر،ئوردن،ئیمارات،لوبنان،نەمسا و بەلجیکا.




محەمەد حەلبوسی: سوپاسی فەخامەتی سەرۆککۆمار دەکەین سەردانی موسڵی کردوە
میران محەمەد: نابێت ڕوداوەکەی موسڵ بکەینە بابەتێکی سیاسی
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی موسڵ له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌
بەرهەم ساڵح پارێزگاری موسڵ لە کۆبوونەوەیەک دەکاتە دەرەوە
نوێنەری موسڵ لە پەرلەمانی عێراق بۆ بەرهەم ساڵح: ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ تۆ
میدیاكارێكی لایەنێكی سیاسی کورد دژی سەرۆككۆمار هانی خۆپیشاندەران دەدات
راوێژكارێكی سەرۆككۆمار: بەرھەم ساڵح بەم رووداوە بچوك نابیتەوە
چەندین نهێنی لەبارەی رووباری دیجلەوە ئاشكرا دەكرێت
له‌ به‌غداوه‌ هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەئامادەیی سێ سەرۆکایەتیەکە کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە