وردەکاری زیندانیکردنی هەتا هەتایی کوڕەکەی پارێزگاری نەجەف
PM:03:21---12-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 7649 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی كەرخ بڕیاریدا بەسزای بەندكردنی هەتا هەتایی بۆ كوڕی لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف.

بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی كەرخ، سزای دارایش لەخۆدەگرێت كە بڕەكەی نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عێراقیە.

پێشتر ناوەندی نیشتیمانی بۆ ئاشكراكردنی گەندەڵكاران لە عێراق رایدەگەبوو ، جواد لوئەی ئەلیاسری كوڕی پارێزگاری نەجەف بە تۆمەتی چەند دۆسێیەك كەلەنێوانیاندا بازرگانیكردنە بە مادەی هۆشبەر دەستگیركرا.

ناوەندەكە زانیاری ئەوەشی ئاشكراكردبوو: تۆمەتبار جواد لوئەی ئەلیاسری ئەفسەری هەواڵگرییە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و سەرپەرشتی باندێكەی كردبوو.

هەر لەزانیارییەكانی ئەم ناوەندەدا هاتبوو كە جواد لوئەی ئەلیاسری كوڕی پارێزگاری نەجەفە و لە كاتی دەستگیركردنیدا 7 كیلۆ مادەی هۆشبەر و 7000 هەزار حەبی پێبووە.

پاش دەنگدانەوەی هەواڵەكە و بڵاوبونەوەی وێنەكانی تۆمەتبار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ، پارێزگاری نەجەف كە باوكی تۆمەتبارەكەیە دەستگیركردنی كوڕەكەی بابەتێكی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ناوبردو بۆ لێدانی پێگەی باوكی كە پارێزگاری نەجەفە و سەر بەحزبی دەعوەی ئیسلامییە.



محەمەد حەلبوسی: سوپاسی فەخامەتی سەرۆککۆمار دەکەین سەردانی موسڵی کردوە
میران محەمەد: نابێت ڕوداوەکەی موسڵ بکەینە بابەتێکی سیاسی
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی موسڵ له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌
بەرهەم ساڵح پارێزگاری موسڵ لە کۆبوونەوەیەک دەکاتە دەرەوە
نوێنەری موسڵ لە پەرلەمانی عێراق بۆ بەرهەم ساڵح: ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ تۆ
میدیاكارێكی لایەنێكی سیاسی کورد دژی سەرۆككۆمار هانی خۆپیشاندەران دەدات
راوێژكارێكی سەرۆككۆمار: بەرھەم ساڵح بەم رووداوە بچوك نابیتەوە
چەندین نهێنی لەبارەی رووباری دیجلەوە ئاشكرا دەكرێت
له‌ به‌غداوه‌ هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەئامادەیی سێ سەرۆکایەتیەکە کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە