هاوڵاتیەک لەخانەی نەوجەوانان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
AM:11:18---13-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ئەمڕۆ هاوڵاتیەک کە باوکی پینج منداڵە لەخانەی نەوجەوانانی سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە ڕایگەیاندوە هاووڵاتیەک بە ناوی‌ (ر، ئـ، م) لەدایکبووی‌ ساڵى ١٩٦٧ و کە باوکی‌ پێنج منداڵه‌ لەخانەی نەوجەوانان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، ئەو هاوڵاتیە لەئێستادا منداڵه‌كان لەخانەی‌ نەوجەوانان دەژین.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسە کێشەی‌ خێزانیی هەبووە.

هەروەها لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ بەکرەجۆوە پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی‌ زیاتر لەڕووداوەکە بەردەوامە.




نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە