کۆبونەوەی شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی باج و گومرگەوە کۆتاییهات
PM:02:14---13-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 1875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەی شاندی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی ڕایانگەیاند گومرگ و باج لەنێوان هەرێم و حکومەتی عێراقدا یەکدەخرێن.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کۆبونەوەکە تایبەت بووە بە باج و گومرگ و ڕێککەوتوین لەسەر ئەوەی ئەو دوو بابەتە لەنێوان هەرێم و بەغدا یەکبخرێن.

هەروەها وەزیری دارایی وتی پێش نەورۆز موچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دابەشدەکرێت،و وتیشی هیوادارین بەغداش پێش نەورۆز موچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دابەش بکات.

پاشان ئاماژەی بەوەدا بەغدا پارەی بۆ موچەی ئەو دوو وەزارەتە ناردوو بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی بەڵام تەنیا فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ماوە بۆ خەرج کردنی.

لەکۆنگرەکەدا عەلی عەلاق ڕایگەیاند سیستمی گومرگی لەنێوان هەریم و بەغدا یەکدەخەین،و گەیشتوینەتە ڕێککەوتن لەوبارەیەوە هەروەها حکومەتی عێراق چاودێری بانکەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.




نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە