لڤین دواین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی پەروەردە و تەندروستی بڵاو دەکاتەوە
PM:02:36---15-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 7478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دوای ته‌واو بوونی وردبینیكردن له‌ لیستی مووچه‌ خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،بڕیاره‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت خه‌رج بكرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌ ماڵپه‌ری به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌"دوای سه‌ردانی عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ هه‌ولێر و سازدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی لقی بانكه‌كانی عێراق ، لێكتێگه‌یشتنێك له‌باره‌ی ره‌شنووسی دابه‌شكردنی مووچه‌ هاته‌ ئاراوه‌".


سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی"ده‌بێ حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوشێوه‌ی بریاری كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان،بریارێكی دیكه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ ده‌ربكات".


سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌"كه‌ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ و به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت".




بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە