بەرپرسێکی یەکێتی دەستی لەکار کێشایەوە
PM:12:52---18-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 4859 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەنجومەنەکە و لەیەکێتیش ڕاگەیاند،و دەڵێ داوادەکەم دەستلەکارکێشانەوەم لەئەندامێتی ئەنجومەنی ناوەندی و یەکێتیش قبوڵ بکەن.

ئەمڕۆ ١٨\٣\٢٠١٨ دیار موفتی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی ناوەندی کرد و دەڵێ وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هیواو ئاواتم به‌ند بوو به‌ خۆشه‌ویستی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نیشه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئاسوده‌كردنی ڕه‌وانی مـــام كه‌ هیچ قسورێكی نه‌كرد بۆ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ كردنی كادیرانی یه‌كێتیی بۆ كورد و كوردایه‌تی.

هەروەها هۆکاریدەستلەکارکێشانەوەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ پشتگوێخستن و بێکاریگەری کردنی ئەنجومەنی ناوەندی و وەک لە پەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی : به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و ئۆرگانه‌ی جێ چاوی ئومێدی مــام بوو كه‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند بوو له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی زۆر پشتگوێخرا و بێ كاریگه‌ر کرا، هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی‌ بۆیه‌ به‌ چاوی پڕ له‌ فرمێسكه‌وه‌ بۆ خوێنی شه‌هیدانمان ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌م له‌ ئه‌نجومه‌ن و یه‌كێتیی قبوڵ بكه‌ن.

دەقی دەستلەکار کێشانەوەکەی دیار موفتی:

هه‌ڤاڵانی ئازیزم شۆڕشگێڕ و خۆنه‌ویستانی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات

من وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو هیواو ئاواتم به‌ند بوو به‌ خۆشه‌ویستی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نیشه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئاسوده‌ كردنی ڕه‌وانی مـــام كه‌ هیچ قسورێكی نه‌كرد بۆ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ كردنی كادیرانی یه‌كێتیی بۆ كورد و كوردایه‌تی.

 

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و ئۆرگانه‌ی جێ چاوی ئومێدی مــام بوو كه‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند بوو له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی زۆر پشتگوێخرا و بێ كاریگه‌ر كرا له‌ چه‌ند بڕیار و دیدی كادیرانی پێشكه‌وتووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و هه‌موو بڕیاره‌ ڕاست و دروسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كرا به‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تایبه‌تی هه‌ندێ كه‌سی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و یه‌كێتی و كوردیان برد به‌ره‌و هه‌ڵدێری كاكی به‌ كاكی و هیچ ڕێزێكیان بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن نه‌گرت هه‌ر له‌ بڕیاری نه‌خشه‌ڕێگاو بڕیاری نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌ كۆنگره‌دا و هه‌روه‌ها هیچیان بۆ خوێنی شه‌هیدان و فرمێسكی دایك و خوشكی شه‌هیدان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسی نه‌هێشته‌وه‌.

 

بۆیه‌ من ناتوانم له‌ ئۆرگانێك كار بكه‌م به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌ بڕیاڕی هه‌ندێ بێ كاریگه‌ر بكرێ و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كه‌ خۆشه‌ویستی كادر و لایه‌نگر و هه‌وادار و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیی بوو توشی شكستێكی بێ وێنه‌ی بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و متمانه‌ و هیواو ئاواتانه‌ له‌ گۆڕ بنێن و من پێموایه‌ به‌ پلانی ووڵاتانی دوژمن پلانه‌كانیان له‌ ناوخۆی یه‌كێتی جێبه‌جێ كرد و یه‌كێتی و خوێنی شه‌هیدانیان كرد به‌ قوربانی ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كانی خۆیان و كوردیش بێچاره‌تر له‌ جاران.

 

بۆیه‌ به‌ چاوی پڕ له‌ فرمێسكه‌وه‌ بۆ خوێنی شه‌هیدانمان ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌م له‌ ئه‌نجومه‌ن و یه‌كێتیی قبوڵ بكه‌ن و هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بن.









بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە