ئەمریكا: لەعەفرین كوردەكان بەهۆی هێرشی سوپای توركیا ئاوارە دەبن
PM:04:38---20-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 3854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بۆئەوەدەکات لەعەفرین بەهۆی هێرشەكانی سوپای توركیا كوردەكان ئاوارە دەبن.

هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"ویلایەتە یەكگرتووەكان لەئۆپراسیۆنی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان بۆ سەر شاری عەفرین نیگەرانە، چونكە لەئەنجامی ئەو هێرشانە و بەردەوامی توندوتیژییەكان دانیشتوانی شارەكە كە زۆرینەیان لەنەتەوەی كورد ئاوارەی ناوچەكانی تری سوریا بوون".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوایكرد توركیا و روسیا و حكومەتی سوریا رێگە بگرن لەپەرەسەندنی تووندوتیژییەكانی عەفرین و بەزووترین كات ئارامی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی شارەكە و هاوكاری مرۆیی بگەیەننە هاوڵاتیان.

لای خۆشیەوە رۆبەرت مانینگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند نیگەرانن لەو ڕاپۆرتانەی باس لەنەبوونی ئاوی خواردنەوە و خراپی دۆخی مرۆیی عەفرین دەكەن و لێكۆڵینەوەی ورد لەو بارەیەوە دەكەن.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە