ئامه‌د: سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر سێ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په‌ تۆمار دەکرێت
PM:04:36---03-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 1779 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی نایاسایی و هاوكاری په‌كه‌كه‌ دادگای ئامه‌د سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر سێ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په‌ په‌سه‌ند ده‌كات كه‌ تێدا داوای زیندانیكدنیان كراوه‌ له‌ نێوان 10 بۆ 23 ساڵ.

داواكاری گشتیی كۆماریی له‌ ئامه‌د دۆسیه‌یه‌كی كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ئایسه‌ل توغلوك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی پێشووی وان ، حه‌سیپ كاپڵان په‌رله‌مانتاری پێشووی شرنا‌خی هه‌ده‌په، ئیبراهیم بینیجی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئورفای هه‌ده‌په‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی نایاسایی، ساكاڵاكه‌یش له‌ لایه‌ن دادگای چواره‌می سزا قورسه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا.

داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌ڵێت "وێڕای ئه‌ندام نه‌بوون له‌ رێكخراوی په‌كه‌كه‌، تۆمه‌تبارن به‌ بانگه‌شه‌ بۆ په‌كه‌كه‌ و به‌شدارییكردن له‌ خۆپیشاندان و رێپێوانی نایاسایی و بڵاوه‌نه‌كردن سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ 10 ساڵه‌وه‌ بۆ 23 ساڵ داوای زیندانی كردنیان ده‌كرێت.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە