پاسدارانی ئێرانی گەنجێكی كورد دەكوژن
PM:04:57---09-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
لەنزیك شاری خانەقین هێزەكانی ئێران تەقە لە چەند گەنجێكی كورد دەكەن و لەئەنجامیشدا یەكێكیان دەكوژن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری خانەقین بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ چوار گەنج بەمەبەستی راوكردن چوونەتە نزیك شاخی (شەواڵ درە) ی نزیك گوندی (چیا رەزا) ی ناحیەی قۆرەتووی سەربە شارەكە.

لەلایەن خۆشیانەوە هێزەكانی سوپای پاسداران تەقەیان لێكردوون و لەئەنجامیشدا یەكێك لەو چوار گەنجەیان كوشتووە بەناوی (بیاكۆ) كە كوڕە شەهیدیشەو خەڵكی شاری كەلارەو تاكو ئێستاش تەرمەكەی نەدراوەتەوەو یەكێكیشیان بە برینداری كەوتۆتە دەست پاسداران و دوانەكەی دیكەش رایانكردووە.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە