روسیا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
PM:04:32---11-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 4366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
روسیا وەڵامی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكای دایەوە، كە گوایە موشەكەكانی وڵاتەكەی بەرەو روسیا دەڕۆن.

دوای ئەوەی ترەمپ چەند تویتێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، موشەكەكانی وڵاتەكەی بەرەو سوریا بەرێوەن با روسیا بیانخاتە خوارەوە، وەزارەتی دەرەوەی روسیا بەخێرایی وەڵامیانداوەیە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەو بارەوە رایگەیاندووە، هەر هێرشێكی ئەمریكا بۆ سەر رژێمەكەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا "تاوانی جەنگە".

وەزارەتەكە راشیگەیاند، كە "پێویستە موشەكەكانی ئەمریكا بۆ سەر تیرۆرستان بێت، نەك حكومەتی شەرعی سوریا".



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە