فازل نەبی: ئاشتی هەورامی پێی وتین هیچ منەتتان بە بەغدا نەبێت
PM:04:41---11-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 4944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بریکاری پێشوی وەزیری دارایی عێراق ئاماژە بۆئەوەدەکات لەساڵی (2014)دا کاتێک بودجەی هەرێم بڕدرا لەکۆبونەوەیەکدا ئاشتی هەورامی پێی راگەیاندین کە هیچ منەتتان بە بەغدا نەبێت، من موچە دابین دەکەم، بەڵام وانەبو.

فازڵ نەبی،بریکاری پێشوی وەزیری دارایی عێراق کە ماوەی (11) ساڵ لەسەر پشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بریکاری وەزیریی دارایی عێڕاق بو، لەمیانی کۆنفڕانسێکدا کە ئەمڕۆ لەشاری هەولێر بەڕێوەچو، رایگەیاند، کاتێک لە ساڵی (2014) حکومەتی ناوەندی بودجەی هەرێمی بڕی، لەکۆبونەوەیەکدا ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم پێی راگەیاندین کە هیچ منەتتان بە بەغدا نەبێت و من موچە دابین دەکەم، بەڵام وانەبو.

وتیشی، داهاتی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە زیاترە کەباس دەکرێت و بەشێکی داهاتی زۆرێک لەگومرگەکان نایەتەوە ناو خەزێنەی گشتی.

هاوکات لە دیمانەیەکیشیدا لەگەڵ یەکێک لە میدیاکانی ناوخۆی هەرێم، فازل نەبی ئاماژەی بەوەکردبو، لە ساڵی (2012)ەوە رێککەوتنی نەوتی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەبو، هەر جارێکیش رێککەوتنەکە کێشەی تێکەوتبێت، ئەوان چاوپۆشییان کردوە و بەردەوامبون لە ناردنی موچە و بودجە.

جەختی کردەوە لەوەی رێککەوتنەکە بەو جۆرەبو کە هەرێم (100) هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات و ئەوانیش بودجە دەدەن بە هەرێم، بەڵام رێککەوتنەکە چەند جارێک کێشە و تەگەرەی تێکەوت  و هەندێک کەس لە هەرێمی کوردستان رێککەوتنەکەیان جێبەجێ نەکرد، ئەوانیش وەکو نوێنەری کورد لە بەغدا توانیان بەرگری بکەن و چاوپۆشی لە هەرێم بکەن،  تاوەکو مانگی (12)ی ساڵی (2013)، بەڵام کاتێک ساڵی (2014) وەزیرێکی نوێی دارایی دەستبەکاربو کە لە دەوڵەتی یاسابو، بودجەی هەرێم بڕدرا چونکە هەرێم پابەندی رادەستکردنی نەوت نەبو.



عەلی حەمە ساڵح :هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پاشەکەوتی موچە
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕو لەهەرێمی کوردستان دەکات
فراکسیۆنی پارتی: هیچ پاساوێک نیە بۆ بۆردومان کردنی خەڵکی سیڤیلی هەرێم
بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە