وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند
PM:05:22---14-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 4851 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە، موچەی وەزارەتەکانی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و رۆشنبیری و لاوانی هەرێم دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ٤ی ٢٠١٨ موچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە رۆژی سێشەممە ١٧ی ٤ی ٢٠١٨ موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووشدا موچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو"دوای گەیشتنی بڕە پارەی بەغدا موچەی سەرجەم شوێنەکانی تر دابەشدەکرێت بە پێی سیستمی نوێی پاشەکەوتی موچە".

ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، موچەی کارمەندان و فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێکی دیکەی هەرێمی کوردستانی بە پێی سیستمی نوێی پاشەکەوتی موچە دابەشکرد.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە