پێشمەرگە و هاوپەیمانان لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان کۆدەبنەوە
PM:01:40---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 1039 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمرۆ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر کۆبونەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەو جێگیربونیان لەناوچە جێناکۆکەکان.

وەزارەتی پێشمەرگە لەوبارەیەوە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند کەریم شەنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاندوە داعش لەناوچەکە هێشتا کۆتایی نەهاتوە بەڵکو لەم ماوەیەدا جموجوڵیان زیادی کردوە.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت وتوسیەتی جێگیرکردنی هیزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان باشترین چارەسەرە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچە جێناکۆکەکان.

هەروەها هاوپەیمانانیش جەختیان لەسەر گرینگیدان بەراهێنانی هێزی پێسمەرگە کردۆتەوە بۆئەوەی لەداهاتودا پشت بەخۆیان ببەستن.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە