وردەکاری فەسڵکردنی پاسەوانەکانی نەجمەدین کەریم بڵاوکرایەوە
PM:04:33---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 4973 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەفەرمانی كەریم سنجاری وەزیری ناخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 61 پاسەوانی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك فەسڵ دەكات كە بەشێكیان سەر بەسكرتاریەتی مام جەلال بوون.

بەپێی نوسراوێك كە ناوی 61 كەسی لەسەرە‌و دەست ڕۆژنامەی (ژیان) كەوتووە، لەسەر داوای نەجمەدین كەریم، وەزیری ناوخۆ فەرمانی فەسڵكردنی بۆ دەركردون.

سەرچاوەیەك لە مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەو ڕۆژنامەی راگەیاند دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كە نەجمەدین كەریم چووە هەولێر ئەم (61) پاسەوانە لەگەڵی نەچون، بۆیە داوا لەنوسینگەكەی دەكات كە خشتەی ئەو ناوانە بدەنە كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆو ئەویش بریاری فەسڵكردنی بۆ دەركردون.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی ئەو پاسەوانانە سەر بە بەرگری‌و فریاكەوتنن‌و بەشێكیشیان لە سكرتاریەتی مام جەلال بوون.

سەرچاوەكەی مەڵبەندی یەكێتی، دەڵێت یەكێتی نیشتمانی بە فەرمانەكەیان زانیوە‌ و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ قسەیان كردوەو بەڵێنی ئەوەی داوە فەرمانەكە هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا فەرمانەكە هەڵنەوەشاندوەتەوە.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە