نیكی هێلی: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ناكه‌ین
PM:04:45---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
حكومه‌تی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ دانووستانێكی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامبدات.

نوێنه‌ری ئه‌مریكا، له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، نیكی هێلی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مریكا هیچ دانووستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ئه‌نجام نادات.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی (CBS)ـی ئه‌مریكایی، هێلی گوتی: "سووریا ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ به‌شداری له‌و دانووستانانه‌ بكات، كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی سیاسی سووریا له‌ ئارادان".

وتیشی"پێویسته‌ رووسیا هانی سووریا بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ دانووستانه‌كان بكات".

هه‌روه‌ها وتی"سووریا سوور نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د دانووستان ناكه‌ین".

ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كرد، "ئه‌سه‌د زیاتر له‌ چه‌ندین جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌. تا ئێستا شه‌ش بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ستن. هه‌موویان له‌ لایه‌ن رووسیاوه‌ ره‌تكراونه‌ته‌وه‌".

نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ "هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سووریا، ئه‌و وڵاته‌ی چه‌ندین ساڵ گێڕاوه‌ته‌وه‌ دواوه‌، له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیاییدا".

سووریا به‌رده‌وام ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنابێت له‌ بۆردومانكی ناوچه‌ی (دوما)ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو بۆردومانكرابوو.

رووسیاش رایگه‌یاندووه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوونی شوێنه‌واری چه‌كی كیمیایی له‌ سووریا بوونی نییه‌. به‌ڵام ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئه‌گه‌ری" به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ سووریا له‌ ئارادایه‌.



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە