تره‌مپ: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سووریا نموونه‌یی بوو
PM:04:47---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت هێرشه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی سه‌ر سووریا نموونه‌یی بوو و به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا.


دۆناڵد تره‌مپ، له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ به‌ نموونه‌یی جێبه‌جێ كرا و ده‌ڵێت"ده‌مزانی میدیاكان سه‌رنج ده‌خه‌نه‌ سه‌ر یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی قسه‌كان، ئه‌ویش ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌ركه‌كه‌ كۆتایی هات)".


تره‌مپ دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌ركه‌كه‌ جێبه‌جێكرا" ده‌سته‌واژه‌ی گرنگی سه‌ربازییه‌وه‌ پێویسته‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌.


به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14ی نیسان، له‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه‌ گومان ده‌كرێت له‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.


ئه‌و سێ پێگه‌ سه‌ره‌كییه‌ی كراونه‌ته‌ ئامانج، بریتین له‌ كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا له‌ حه‌ما، كۆگایه‌كی چه‌كی كیمیایی له‌ حیمس، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ دیمه‌شقی پایته‌خت.




فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە