ڤیدیۆ: ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌ جوان و زیره‌كه‌كان ببینه‌
PM:04:52---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 3203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، گرته‌ی ڤیدیۆیی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌ تۆماهۆكه‌كانی بۆ سووریا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌ره‌بیانی رۆژی 14ی نیسان، ئاراسته‌ی چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، كه‌ به‌ هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای سه‌ر به‌ ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابوون.

ئه‌گه‌رچی دیمه‌شق به‌رده‌وام به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ره‌تده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌، نیكیل هه‌یڵی رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر له‌به‌رده‌ستن كه‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ ده‌سه‌لمێنن.

به‌ گوێره‌ی پنتاگۆن، ئه‌مه‌ریكا به‌ مووشه‌كی تۆماهۆك، كه‌ وه‌ك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ "جوان و نوێ و زیره‌ك" وه‌سفیكردوون، پێگه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كانییان كردووه‌ته‌ ئامانج.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، له‌و هێرشه‌ هاوبه‌شه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، نزیكه‌ی 103 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و بنكانه‌ی سووریا كراون، كه‌ بۆ هێرشه‌ كیمیاییه‌كان به‌كارهێنراون.

سێ پێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كراونه‌ته‌ ئامانج، بریتین له‌ كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا له‌ حه‌ما، كۆگایه‌كی چه‌ك كه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراوه‌ له‌ حیمس و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت بوون.





فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە