جوان ئیحسان: راگەیاندنی یەكێتی سەر پشك دەكەین بۆ وەڵامدانەوە
PM:05:10---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 6454 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نووسینگەی رۆژنامەوانی جوان ئیحسان سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانی لەپارێزگای سلێمانی روونكردنەوەیەكی لەسەر بەرنامە تەلەفزیۆنییەكە بڵاوكردەوە.

لەروونكردنەوەكەی نووسینگەی رۆژنامەوانی جوان ئیحسان هاتووە: "دوای بەشداریكردنی د.جوان ئیحسان فەوزی، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە سلێمانی، لە بەرنامەی 10 پرسیاری كەناڵی ڕووداو تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، پرسیارێكی بێژەری كەناڵەكە تایبەت بە مافی مرۆڤ ‌و لە د.جوان كراو و وەڵامێكی گونجاویش بۆ پرسیارەكەی درایەوە، هیچ كات ئەو پرسیارە لەبارەی بوونی وەزیر و وەزارەتێك تایبەت بە مافی مرۆڤ لە نەكرا، كە ئایا حكومەت لەم كابینەیەدا ئەو وەزارەتەی ماوە، یان نەیماوە، بەڵكو پرسیارەكە لەبەشی كۆتایدا ئاڕاستەیەكی تری وەرگرت وەك بڵێت لەكۆنترۆڵەوە كاكی پێشكەشكار ئاگادار بكەنەوە خۆرسكانە پرسیارەكە بگۆرێت‌و دوای وەڵامەكانی د.جوان، بڵێت خۆ حكومەتی عێراق ئەو وەزارەتەی نەماوە".

هەر لەروونكردنەوەكە هاتووە"وروژاندنی بابەتێكی لەم شێوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، بۆ لێدانی كەسایەتی سەرۆكی لیستی حیزبی شەهیدان لە هەڵبژاردندا هیچ واتایەكی تر هەڵناگرێت".

هەروەها رایگەیاندووە "ئەو وەزارەتە سەرەتا لەكابینەی حكومەتدا بوونی هەبووە و دواتر لەچوارچێوەی چاكسازی وەك دەستەیەك كاروبارەكانی مافی مرۆڤی پێسپێردراوە لە حكومەتدا و سەرۆكی دەستەكەش ئیمتیازی وەزیری هەیە".

باسی لەوەشکردوە"بەداخەوە هەر ئامانجێك لە پشت ئەو بابەتەوە بێت بۆ بێرێزیكردن بە سەرۆكی لیستی یەكێتی مایەی قبوڵنییەو ئێمە خوازیارین راگەیاندنەكان ئەركی رۆژنامەوانی خۆیان بزانن و نەبنە مادەی سۆشیال میدیاو هەوڵی لەكەداركردنی كاندیدی لایەنەكانبدەن، ئێمە دەمانەوێت كەشی بانگەشەی هەڵبژاردن بەئارامی لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، ئەگەر میدیایەك بەئەنقەست بێرێزی بەهەر كاندیێكی حیزبی شەهیدان بكات، راگەیاندنی یەكێتی سەر پشك دەكەین بۆ وەڵامی دروست‌و پوخت بۆ ئەو هەوڵە شكستخواردوانە".

 



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە