ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگاییكردنی‌ عه‌لی‌ کیمیایی وه‌رگرته‌وه‌
PM:05:16---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 2557 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ره‌سمییه‌كانی دادگاییكردن و حوكمدانی‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید-ی‌ وه‌رگرته‌وه‌ و پێشكه‌شی به‌شی دۆكیۆمێنته‌كانی مۆنۆمێنتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد.

به‌مه‌به‌ستی‌ دادگایی كردنی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ماده‌ی‌ كیمیاویان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس كردوه‌، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ نوسراوێكدا بۆ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی عیراق، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ره‌سمییه‌كانی دادگاییكردن و حوكمدانی‌ تاوانبار عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید-ی‌ وه‌رگرته‌وه‌.

بڕیاره‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات به‌پشتبه‌ستن به‌و به‌ڵگه‌نامه‌، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ تۆمار بكات كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ماده‌ی‌ كیمیاویان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس كردوه‌.

جگه‌ له‌ راده‌ستكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌، ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ 29 تابلۆی‌ چاپكراودا، سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شی دۆكیۆمێنته‌كانی مۆنۆمێنتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرد.

عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، كه‌ به‌ عه‌لی كیمیایی ناسراوه‌ له‌دایكبوی 30ی تشرینی دووه‌می 1941ه‌ و ئامۆزای سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی روخاو بوو.

عه‌لی كیمیایی له‌ناو به‌عسدا پله‌كه‌ی گه‌یشته‌ فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م و له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵانی 1990دا سه‌دام كردییه‌ وه‌زیری به‌رگریی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، له‌ نێوان ساڵانی 1986 بۆ 1989 و دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی ئێران پرۆسه‌ی ئه‌نفال و وێرانكردنی كوردستانی ئه‌نجامدا و تاوانباربوو له‌ كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ چه‌كی كیمیایی و شه‌هیدكردنی پێنج هه‌زار كورد و وێرانكردنی پێنج هه‌زار گوندی كوردستان.

دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق له‌ ساڵی 2003 و ده‌ستگیركردنی، عه‌لی كیمیایی دادگایی كراو له‌ 25ی كانونی دووه‌می 2010 له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ له‌سێداره‌ درا.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە