ڕۆناڵدۆ دەیەوێت ئەمشەو ڕیکۆردێکی دیکە بشکێنێت
PM:12:40---18-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 2133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەویت لەیاری ئەمشەو بەرامبەر ئەتڵەتیکۆبلباو ڕیکۆردێکی دیکە بشکێنێت وکە ریکۆردی تیلمۆ زارا، ئەفسانەی یانەی بیلباوە.

ئەمشەو هەردو یانەی ڕیاڵمەدرید و ئەتلەتیکۆ بیلباو لەگەڕی ٣٣ی لالیگادا ڕوبەڕوی یەک دەبنەوە لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، و ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بەبردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە پلەی سێیەمی خولەکە بپارێزێت.

هەروەها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش دەیەوێت بەتۆمارکردنی گۆڵی زیاتر رکابەری لیۆنێل مێسی بکات لەسەر پێشەنگی ریزبەندی لالیگا، کەمێسی ٢٩ گۆڵی هەیە و رۆناڵدۆش ٢٣ گۆڵ.

لە ئەگەری تۆمارکردنی گۆڵ لە یارییەکەی ئەمشەودا رۆناڵدۆ ریکۆردی تیلمۆ زارا، ئەفسانەی یانەی بەرامبەر دەشکێنێت کە خاوەنی ١٦ گۆڵە لە رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هەردوو یانەدا و رۆناڵدۆ دەیەوێت ئەو ژمارەیە بشکێنێت.




ڕۆناڵدۆ بۆ ڕۆیشتنی بۆ یوڤانتۆس پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە
یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە
هازارد :هەڵباژردەی بەرازیل بەهێز و تۆقێنەرە
مارادۆنا داوای لێبوردن لە رامۆس دەکات
ئیمانوئێڵ پیتی:پێویستە مێسی شەرمەزار بێت
ئەمڕۆ یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات
پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە