دواین زانیاری لەسەر مووچەی وەزارەتی ناوخۆ
PM:04:32---18-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 6245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك لەسەر سیستمی نوێی پاشەكەوتی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ نەدراوە و بریكاری وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت "سەرجەم ئەو لێدوانانەی دراوە لەم بارەیەوە راست نین".


لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن لێدوانی جۆراوجۆر لەسەر سیستمی نوێی پاشەكەوتی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوكراوەتەوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم دەنگۆكان رەتدەكاتەوە.

جەلال شێخ كەریم، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاندوە"تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك لەسەر سیستمی نوێی پاشەكەوتی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ نەدراوە".

سەبارەت بەو 10 ملیار دینارەی كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەردرا بخرێتەسەر مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ وتی "تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە و چاوەڕێدەكەین سیستمی نوێی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ یەكلاییبكرێتەوە".

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی رۆژی چوار شەممە 28ی ئازاری 2018، بڕیاریدا بە دیاریكردنی سیستمی نویێ پاشەکەوتی مووچە، بەڵام لەئێستادا وەزارەتی ناوخۆ و چەند وەزارەتێك ماون مووچە بە سیستمی نوێ وەربگرن.



دەروازەی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان داخرا
عەلی حەمە ساڵح :هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پاشەکەوتی موچە
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕو لەهەرێمی کوردستان دەکات
فراکسیۆنی پارتی: هیچ پاساوێک نیە بۆ بۆردومان کردنی خەڵکی سیڤیلی هەرێم
بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە